Kurdistan Press - دوو رەوتی جیا دوو رەوتی جیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو رەوتی جیا

لە هەولێر ئەرک و بەرپرسیارەتیەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک و کارا بەسەر یەکە ئیداریەکان دابەش دەکرێن. بەدواداچوون بۆ کارو پرۆژەکان دەکرێت. لە پاڵ ئەمەشدا چاکسازی و کۆکردنەوەی داهات و ناردنی بۆ خەزێنەی حوکومەت و فەلسەفەی پاداشت و سزا بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە هەموو دامودەزگا حوکومیەکان پەیرەو دەکرێت و هەڵسەنگاندن بۆ هەموو شت دەکرێ. 

 ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەری رەنگدانەوەی دونیابینی و دەرهاوێشتەی کردارەکانی کارەکتەرە سیاسی و پۆپۆلیسمی ئەوێن و هیچ پەیوەندیان بە حوکومرانی هاوچەرخ و خزمەت و چاکسازی لە پێناو خێرو بەرژەوەندی و چاکەی گشتی و بەرپرسیارەتیەوە نیە و هاوڵاتیان لە دۆڵێک و کاربەدەستانیش لە دۆڵێکی تردان.

ئەگەر پێوەرێک بۆ دیاریکردنی کوردبوون و دڵسۆزی نەتەوەو نیشتیمان هەبووایە، بە دڵنیاییەوە زۆربەی ئەو هێزو بزاڤە سیاسی و پۆپۆلیستیانەی لە پانتای سیاسەت و لە ژێر دەمامکی بەرژەوەندی گشتیدا هاتوونەتە سەر گۆڕەپانی کاری سیاسی و تەمەنیان کەمترە لە تەمەنی پیرەمەڕێک، ئەبووایە دوکانی سیاسەتیان کڵۆم بکردایەو و دەمیان داخستایە…

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه