لەوەتەی ئەم بەشەی کوردستان بەو بەشە عەرەبیەی جیهانی عەرەبیەوە لکاوە، کورد ئیسراحەتی نەکردووە.
مێژووی ناکۆکیەکانی نێوان کورد هەر لە سەرەتای دروستبوونی عيراق، مێژووێکە لێوانلێوە لە ناکۆکی و رەت کردنەوەو نکۆڵی کردنی ماف و چارەنووس.
لەسەرەتادا کورد بۆ چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکیەکانی لەگەڵ زۆرینەی عەرەبی عێراقی هەموو رێگایەکی مەدەنی و گفتوگۆو دانوستانی گرتەبەر و تا بۆی لوا خۆی لە پەنابردن بۆ چەک بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان پاراست.
لە بەرامبەر ئەم نەرمونیانی و نیەت پاکیەی کوردەوە، دەسەڵاتدارانی بەغدا لە قەومیەکانەوە بیگرە تا دەگات بە کۆماری و بەعسیەکانەوە، بە ئاگرو ئاسن وەڵامی داواکاریەکانی کوردیان دایەوەو دەستیان لە هیچ کردەیەکی دژە ئینسانی و پێچەوانەوەی یاساو رێسا ئاسمانی و عورفی و مەدەنیەکان نەپاراست.
ئەو دۆخەی ئێستاش کورد لە باشوری کوردستان تێی کەوتووە کەم تازۆر دەرهاوێشتەی هەمان مێژوو و هەمان عەقڵیەت و دیدگای ناوەندە بەڵام بە فۆڕم و ناورۆکێکی جیاوە.
وەڵام بدەوه