ترسی هەندێ بزاڤ و لایەنی سیاسی لە ئەنجام دانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، ترسێکی گەورەیەو بۆی هەیە گۆڕانکاری بەسەر هاوکێشە سیاسیەکانی هەرێمدا بهێنێت.
ئەم ترسە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە رەنگە ببێ بە دوابزمار لە تابوتی هەندێ لایەنی سیاسی لەرزۆک و بە هاشوهوشەوە.
ترس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ترسێکی رەوایە بۆ ئەو هێزە فشۆڵە بە ناو سیاسیانەی کار لەسەر لەخشتەبردن و چەواشەکردنی دەنگدەران دەکەن و دەیانهەێ بەمجۆرە لە ئاوی قوڕاوات ماسی گەورە بگرن و دەسکەوتی مەزن بچننەوە.
لەم دۆخەی ئێستادا هیچ هێزێک بە قەد پارتی پێداگری لەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ناکات. ئەمەش بۆ پشتیوانی و دڵسۆزی بنکە جەماوەریە بەرفراوانەکەی و بەتەنگەوەچوونی پارتی بۆ پرسەنیشتیمانی و نەتەوەییەکان دەگەڕێتەوە، نەک ئەو سەفەقاتەتە گوماناویانەی هەندێ لە هێزەکوردیەکان لەگەڵ دەوڵەت و لایەنە عەرەبیەکانی بەغدا دەیکەن و پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیان خستووەتە پەراوێزەوەو پەلەقاژەی مانەوەیانە لەسەر شانۆ سیاسی هەرێمدا.
وەڵام بدەوه