گەشەو پێشکەوتنە خێراکانی ژیان و هاتنی تێکنۆلۆجیا، چەندین نەخۆشی و پەتای لەگەڵ خۆیدا هێناوەو زۆربەی رووبەری کۆمەڵگاکانیشی گرتۆتەوە.
زۆر بوونی نەخۆشیەکان و پەرەسەندنە خێراکانی ژیان و زۆر بوونی ئامێرو ژمارەی دانیشتوان، نەک هەر ژینگەی مرۆڤی تێکداوە، بەڵکو پەلەکردن لە پێویستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانیشی کردۆتە بژاردەیەکی جدی.
بەدەمەوەچوونی حوکومەتی هەرێم بۆ پەلەکردن لە دروست کردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە دهۆک، هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە.
سەربای ئەمەش گێڕانەوەی هیواو ئومێدە بە تووشبووان و خانەوادەکانیان و دروست کردنی متمانەیە لە نێوان حوکومەت و کۆمەڵگاو تاکەکانیەوە.
پەرەسەندنەکانی ژیان هەمیشە وادەخوازن مرۆڤایەتی پەلە بکات لە دۆزینەوەی چارەسەرە خێراکان و دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکان لە سەنتەرە پێشکەوتووە پزیشکیەکاندا.
ئەم هەوڵە پێنگاڤێکی گرینگە بە ئاڕاستەی بونیاد نانی سیستەمێکی شوێن متمانەو گەورەو بەهێزی تەندروستی و دڵنیایی بەخشین بە هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم پەتایەی وەک مۆتەکە بەربۆتە گیانی کۆمەڵگاوەو وەک دێوەزمەیەکی ترسناکی وێران کردنی ژیان وێنای بۆ دەکرێت.
وەڵام بدەوه