لە وڵاتانی پێشکەوتوو و دیمۆکرات هەر ئایدیۆلۆژیاو روناگەیەکی سیاسی خزمەت بە نیشتیمان و پرۆژەی نەتەوەسازی و سەرفرازی وڵاتەوە نەکات، ڕەت کراوەیە.
تەنانەت پارت و حزب و گرووپە سیاسی و مەدەنیەکانیش لە سیستەمە دیموکراسیەکان هەموو هەوڵ و تەقەلایان دەخەنە خزمەت سەرفرازی نیشتیمان و شکۆی نەتەوەو پارێزگاری کردن لە بەهاو کولتورو دابونەریت و پارێزگاری کردن لە کۆمەڵگاوە.
جێگەی داخە حزبێک خۆی و ئایدیۆلۆژیا سیاسیەکەی بە سۆشیال دیموکرات وێنا بکات و تەمەنی سیاسی لە پەنجا ساڵ نزیک بووبێتەوە، کەچی ئەوەی بەرژەوەندی نیشتیمان و یەکڕیزی و شکۆی نەتەوەیە بەلایەوە گرینگ نەبێ و بەردەوام بێ لە بێ نرخ کردن و بێ بایەخ کردنی نیشتیمان و لە جوانی خستنی سەرلەبەری ئەو بەها شۆڕشگێڕیانەی شانازیان پێوە دەکات.
هەوڵی لەت کردنی هەرێمی کوردستان نەک بەر لە دایک بوونی هەوڵێکی مردووە، بەڵکو زیاتر ناخی بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی دەخاتە نمایشەوەو هیچ گومان لای هاونیشتیمانیان ناهێڵێت لە هەڵبژاردنەکان چۆن سزایان بدات.
وەڵام بدەوه