Kurdistan Press - دوو هێڵی جیا دوو هێڵی جیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو هێڵی جیا

نزیکەی شەست ساڵە دوو هێڵ و رەوتی جیاواز لە هەرێمی کوردستان کار بۆ سەرخستنی پرۆژەو حەزوخولیا سیاسیەکانیان دەکەن و هەڵی بۆ دەدەن. 

یەکێک لەو هێڵانە هێڵی نەتەوەسازی و نیشتیمانپەروەری و ئازادی و رزگاری نیشتیمانیە و بە دیاریکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان تەبەنی دەکات. 

ئەوەی تریان هێڵی عێراقچیاتی و لکاندنی کوردستانە بە جیهانی عەرەبی و دواجار توانەوەی نەتەوەی کوردە لە چوارچێوەی عێراقی عەرەبیدا. 

بەداخەوە دوای تێپەڕینی نزیکەی شەست ساڵ بەسەر ئەم دابەشکاریەدا، ئێستاشی لەگەڵدابێ کوردستانیان زۆرترین باجیان داوەو هەرجارەی هەوڵدراوە بۆ گەڵاڵەکردنی جۆرێک لە یەکانگیری نەتەوەییەوە، بکەرو ئاڵاهگرانی عێراقچیاتی خۆیان خستۆتە باوەشی نەیارانی رەوتی نەتەوەسازیەوەو بوونەتە گەورەترین کۆسپی بەردەم گەیشتنی کورد بە خواست و ئاواتەکانیەوە.

ئەم فشارو ئاڵۆزکاریە پارتی لە هەوڵەکانی سارد نەکردووەتەوەو گشت هەوڵ و هێزوتوانستی خۆی بۆ پتەوکردنی ریزەکانی نەتەوە خستووەتە گەڕ و سڵی لە هیچ ئاستەنگ و دەست پێشخەری و نەرمی نواندنێکی سیاسی و حزبی نەکردووەتەوەو کۆنترۆڵی دۆخەکەی کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه