Kurdistan Press - دوای بەعس دوای بەعس | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوای بەعس

ھەر گۆرانکاریەک نەبێتە ھۆی بەرھەم ھێنانی ژینگەیەکی سیاسی نوێ و تێروانینی تازە دھەمبەر کولتور و کۆمەڵ و سیاسەت و نیشتیمان و بەرپرسیارەتی و ویژدان و ماناو ناوەرۆکێکی تازە نەدات بەژیان و مافی ھاوڵاتی بوون، ئامانجی خۆی ناپێکیت و رووکەشانە دەبێت.

رووخانی سەدام بە لای عێراقیەکانەوە وێنای خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەی یەکلاکەرەوەی لێدەکرا و ئومێدێکی زۆری لەسەر هەڵچنرابوو. 

لێ ساڵانی دوای رووخانی بەعس، ئەو ژینگە سیاسیەی نەهێنا ئاراوە ببێ بە بنەمای یەکتر قەبوڵ کردن و پلۆراڵیزم و گەشەی وڵات و هێنانەدی خواست و ئومێدی عێراقیەکان.  

لە بری ئەمە چارەنووسی ئەم وڵاتە لە نێو گێژاوی هەژمونگەرایی دەرەکی و ململانێ تائیفی و سیاسیەکاندا قەتیس ماوەو هەر رۆژەو بەدەست کێشەو گرفتێکی تازەوە دەناڵێنێ و کۆمەڵێک بۆشایی سیاسی لە عەقڵ و مەعریفەو تێگەیشتنی  سیاسی نوێوە دوای خۆی بە جێ دەهێڵێ. 

زیاد لەمەش پرسی کورد سەرباری بڕینی چەندین قۆناغ و هەڵبەزو دابەزی سیاسیەوە ئێستاشی لەگەڵدابێ نەیتوانیوە بەربەستە فکریەکانی تائیفی و  تێگەیشتنە هەڵەکان و دیوارو پەرژێنە سایکۆلۆجیەکانی نەژادی سەردەستە،  لای زۆرینەی عەرەبی عێراقی  بگۆڕێ و بیکا بە کەرەسەیەکی مەعریفەی سیاسی نوێ و تێڕوانینێکی نوێ لای نوخبەی دەسەڵاتدارانی بەغداوە دروست بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه