درۆ لوتکەی نمایشی چەواشەکردنی حەقیقەتە.
درۆ ئامرازێکە بەدەست درۆزنەوە بۆلە خشتەبردنو گاڵتەکردن بە عەقڵ و حاڵەتێکی نامۆیە بە تێگەیشتنی درۆزن لە حەقیقەت و ڕاستیەکانی رووبەری ژیانەوە.
درۆ دەروازەیەکە بەرەو گەوجاندن و زادەی باری دەروونی نەخۆش و مەیلی بەھێزی لە خشتەبردن و گرتنی ماسیە گەورەکانە لەو قوڕاوەی درۆ بەرھەمی ھێناوە.
پارتی لەم چەند رۆژەی مشتومڕی پەسەند کردن و تێپەڕاندنی بودجەی حوکومەتی ئیتیحادیدا هەموو هێزو توانای دیپلۆماسی خۆی خستەگەڕ لە پێناو جێگرکردنی شایستەداراییەکانی هەرێمەوە.
لێ مخابن بەشێک لەو نوێنەرە کوردانەی خۆیان بە پێشەنگی نیشتیمان پەروەریەوە وێنا دەکرد، لە چەواشەکاری و درۆی شاخدار و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک بترازێ، داریان نەخستە سەر بەردێک و قسەیەکی خێریان بۆ هەرێم نەکرد.
وەڵام بدەوه