Kurdistan Press - بیرۆکەی پارا دیموکراسی بیرۆکەی پارا دیموکراسی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بیرۆکەی پارا دیموکراسی

جیهانی ئەمڕۆ بە هۆی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژیاوە دەرفەتێکی گونجاوی بۆ هەرێمەکانی ناو قەوارەو دامەزراوەیەکی سیاسی رەخساندووە دۆخێکی تایبەت بە خۆی هەبێ و لە مامەڵەکردنی لەگەڵ رووداوو پێشهاتە سیاسی و ئابوری و سەربازیەکاندا بتوانێ مامەڵەیەکی ژیرانە و واقعگەرایانە بکات. 

پارادیموکراسی کەرەسەیەکی گونجاوە بۆ چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو  ئاڵنگاریانەی رووبەرووی هەرێم، شار یا ناوچەیەک دەبنەوەو دەرفەت و هێزێکی مەعنەوی و ئیجابیە بە ئاراستەی دۆزینەوەی چارەسەرو میکانیزمێکی هاوتەریب و گونجا لەسەر بنەمای واقعی پێشهاتەکاندا. 

پەیوەست بە دۆخی سیاسی هەرێم و چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ بەغدا، سیستەمی پارادیموکراسی لە دوای ڕاپەڕینەوە توانیویەتی تایبەتمەندیەکی گونجاو بە هەرێم بدات. 

پارادیموکراسی توانیویەتی ئەم دەرفەتە بۆ هەرێم برەخسێنێ، ژیرانە مامەڵەلەگەڵ پێشهات و گرفت و ئالنگاریە ئابوری و سیاسیەکانەوە بکات و تایبەتمەندیەکانی هەرێم وەک قەوارەیەکی فیدراڵ و نیمچە سەربەخۆ بپارێزێ و گەشەی پێ بدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه