Kurdistan Press - سەنگ و قورسایی پارتی سەنگ و قورسایی پارتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەنگ و قورسایی پارتی

لە ساڵانی رابردوودا  هەمیشە پارتی بە تەنگ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوی چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداوە بووە و هەر بەم ئاراستەیەش تێکۆشاوەو هەوڵی بۆ داوە و جەمسەرێکی چالاک بووە. 

بەڵام جەمسەرەکانی تری کورد و بە تایبەت ئەوانەی کەم تا زۆر حزووریان هەبووە لە گۆڕەپانی سیاسی بەغدا، نەیانویستووە لە پاڵ پارتی بە تەبەنی کردنی سیاسەتێکی کوردستانی هەنگاو بۆ زیاتر لێک نزیک کردنەوەی لایەنی عێراقی و کوردستانیەوە بنێن. 

ئەمان هەمیشە یەکڕیزیان لەبار بردووە و بە ئاراستەیەکی تردا رۆیشتوون و لە زۆر بواریشدا ئاستەنگیان بۆ کاری پێکەوەیی ناوەتەوەو بوونەتە رێگر لەبەردەم پارتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و پێکهاتن لەگەڵ لاینە عێراقیەکاندا.

تابەمڕۆش دەگات دەسەڵاتدارانی بەغدا بە شیعەو سونەوە بە چاوی کەم سەیری کوردو خواستەکانیان کردووەو سڵیان لە بچوکترین دەرفەتیشیان بۆ سەپاندنی شەرتومەرجەکانیان بەسەر کوردا نەکردۆتەوە. 

سەقامگیری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خاوەن وزەو بەرژەوەندی ئابوری و ستراتیژی بەندە بە چارەسەری دۆزی کورد بە گوێرەی یاساو دەستورەوە، نەک سەفەقاتی ژێر پەردەو ژێربەژێر لەگەڵ ئەم وڵات و ئەو وڵات و واڵاکردنی دەستی دەرەکی لە یاریە سیاسیەکان.

لەوەتەی تاقمێک کەوا خۆیان بە پێشکەوتوو و نوخبەی روناکبیری کۆمەڵگای کوردی لەقەڵەم دەدا،  بزاڤی رزگاریخوازی کوردیان دووچاری پەرتەوازەیی و ململانێ  و تێکدانی یەکڕیزی نەتەوەیی و نیشتیمانی کردووە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاوێکی ئیسراحەتیان نەخواردۆتەوە…

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا