پەنابردن بۆ دادگا و یاسا بۆ یەکلایی کردنەوەی پرس و ناکۆکی و پێک نەهاتنەکان لە هەر سیستەمێکی دیموکراسی ئاکارێکی جوانە.
سەروەرکردنی یاسا لە هەر کۆمەڵگایەک دڵنیایی بەخشینە بە هاوڵاتیان بەوەی مافیان نافەوتێ و حەقیان بزر نابێ و دیزە بەدەرخونە ناکرێت.
دادگاکانی پایتەخت رەنگە لە رووی ئەداو میکانیزمی کارکردن بێ کەمو کورتی نەبن، لێ توانیویانە تا بۆیان بکرێ لە دەرکردنی بریارو یەکلایی کردنەوەی کەیسەکان جۆرێک لە سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و سەربەخۆبن.
دەکرا لایەنە سیاسیە بە گلەییەکانی هەرێم گلەیی و نیگەرانیەکیان لە دادگاکانی هەرێم یەکلا بکەنەوەو ئەوەندە تانەوتەشەر لە سیستەمی دادوەری هەرێم نەدەن و لەبەرچاوی هاوڵاتیانی نەخەن.
خۆهەڵواسین بە دادگای فیدڕاڵی بەغدا یەکسانە بە بچووک کردنەوەی خۆت و قەوارە سیاسیەکەتەوە.
پەنابردن بۆ دامەزراوەیەک لە بەغدا کەوا هیچ کامیان سەربەخۆ نین و کەم تازۆر خراونەتە ژێر کاریگەری سیاسەتە دەرەکیەکانەوە، دادی لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان نادات و بە پێچەوانەوە هەوڵێکی زۆر خراپە بە ئاڕاستەی ناشرین کردنی هەرێم و دانانی هێمای پرسیار لە سەر تەواوی قەوارە سیاسیەکەیەوە.
وەڵام بدەوه