Kurdistan Press - مێدیای بینەر مێدیای بینەر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مێدیای بینەر

یەکێک لە سەرەکیترین بنەماکانی راگەیاندنی هاو چەرخ دەست پێشخەریە لە درووست کردنی رووداوو ڕای گشتی و بەکارهێنانی زیرەکانەترین کەرەسەو ئامرازە زمانەوانیەکان بەم ئاڕاستەیەدا. 

بەشێکی  بەرچاوی راگەیاندنی فەرمی حزبی  ( پارتی)  لە هەرێمی کوردستان بە گشتی نەک دەسپێشخەرو بەرهەمهێنەری ڕای گشتی و بەخشینی دڵنیایی و دڵنەوایی کۆمەڵایەتی نیە، بگرەو هەمیشە ڕاکە ڕاکەیەتی بە دوای رووداوەکاندا. 

لەپاڵ ئەمەشدا رۆلی ئەم مێدیایە بە گشت لقەکانیەوە لە نووسینەوەی وتاری کڵێشەییدا کورت کراوەتەوە. 

بەم پێیە  ئەم راگەیاندنە لە چوارچێوەیەکی ئایدیۆلۆجیادا مەودای جموجۆڵ و چالاکی نواندنی نیە و توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەکینە گەورە ئیعلامیەی لەدەستداوە، بە شێوەیەکی سیستەماتێک بە بنکۆڵ کردنی دەسکەوتەکانی هەرێم و قەوارە سیاسیەکەیەوە سەرقاڵە. 

نائامادەیی روئیای تازەو هزری هاوچەرخی راگەیاندن و مەس مێدیا لەم بارودۆخەدا، دۆخی راگەیاندنی حزبی بەرەو ئەوە بردووە دوای هەر رووداوێک رونکردنەوە دەربکات و لە ناو مقۆمقۆی سەرشەقام و ماڵ و گەڕەک و چایەخانەکاندا  بزر بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه