ئەوانەی شەوورۆژ دەهۆڵی بچووک کردنەوەو ڕادەست کردنی دەسەڵاتەکانی هەرێم بە بەغدا دەکوتن و ئاژاوەو گرژی کۆمەڵایەتی دەنێنەوەو متمانەی خەڵک بە دوارۆژی کوردستان لەناودەبەن، جگە لە چەند بەکرێ گیراوو سیاسیەکی بودەڵەو هەلپەرەست هیچیتر نین.
ئەم جۆرە کەسانە هیچ روئیاو خەون و چارەسەرو پێشنیازێکی پراگماتیکی و ڕاست و رەوانیان بۆ کێشەو ئاستەنگە ناوەخۆیی و دەرەکیەکانی هەرێمی کوردستان نیە و هەمیشە لەمەلاسدان زەرەرو زیان بە هەرێم و یەکڕیزیە نیشتیمانیەکان بگەیەنن.
بە درێژایی دیرۆکی خەبات و تێکۆشاندا کورد لە باشوری کوردستان زۆر دەردەسەری و ماڵوێرانی بەدەست خەڵکی ئەڵقەلەگوێ و بەکرێگیراوەوە بینیوە.
مێژووی ئەم کەسانە لێوانلێوە لە خیانەت و وەستانەوە دژی نیشتیمان و گەلەکەیەوەو هەرجارەش یا وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوونە، یا کەوتوونەتە بەر لێخۆشبوون و گەردەن ئازاییەوە.
بەڵام لە شوێن خۆیدایە لەمەودوا گەل بە هیچ شێوەیەک لەم زۆڵەکوردانەی فرچکیان بە خیانەت و ناپاکیەوە گرتووە خۆش نەبێت و بیانخاتە نێو زبڵدانی ئەو مێژووە ڕەش و پڕ لە شەرمەزاریە ئەمان نووسیویانەتەوەو خۆیانی پێوە بادەدەن و بووە بە بەشێک لە شانازیەکانیانەوە.
وەڵام بدەوه