Kurdistan Press - ئەگەر دەوڵەتباین ئەگەر دەوڵەتباین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەگەر دەوڵەتباین

چارەنووسی خاکمان بە ژمارەو ماددەو لێژنەکانی ناوەندێکی فرەجەمسەرەوە نەدەبەسترایەوە.

لە چنگ شۆفینیەت و دەمارگیری رزگارمان دەبوو. 

شوێنێک نەدەبوو بە “ ناوچەی کێشەلەسەر” 

جوتیارەکانمان بە ئازادی کشتوکاڵیان لەسەر زەوی بابوباپیرانیان دەکردو هیچ هێزێک و کاراکتەرێک و شەخسێکی شۆفینی بوێری هەڕەشەو هۆشداریدانی بە جوتیارو گوندنشینانەوە نەدەبوو. 

کورد پێویستی بە لوتف و کەرەمی بێگانە نەدەبوو بودجەو قوتی وەک بارمتە لە دژی سەروەری وکەرامەتی بەکار بهێنێ و بیخاتە ژێر رکێف و فشارەوە. 

زۆڵەکورد و کولتوری جاش سیغەیی و خیانەت وخۆفرۆشی لە ناوماندا نەدەما. 

لەبری ململانێی ناوەخۆیی، گشت هەوڵێکمان لە پێناو یەکڕیزی و سەروەرکردنی بەرژەوەندی نەتەوەو نیشتیمان چڕ دەکردەوە. 

سەروەروسەرداری نیشتیمانی خۆمان دەبووین و ئیتر چاومان لەوە دەبوو بێگانەیەک سەروەت و سامانی خۆمان وەک خێرو سەدەقە بەسەرماندا دابەش بکات و هەر کاتێک ویستی یاری بە چارەنووسی ژیان و گوزەرانمانەوە بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه