هێشتا بەشێک لەو کاراکتەرانەی خۆیان بە نوێنەری کورد لە بەغدا وێنا دەکەن، عەقڵیەتی خۆبەکەمزانین بەری نەداون.
ئەم جۆرە کەسانە هەڵگری خەون و خەیاڵاتێکن هی سەردەمی داگیرکاری و ستەمی بەعسە.
ئەمان هێشتا نەیانتوانیوە ئەو کولتورو نەریت و عەقڵیەتەی لە ژێر هەژمون سایەیدا پەروەردە کران لە خۆیان داتەکێنن و کوردستانی بیر بکەنەوەو وەک کوردێکی بەشەڕەف هەنگاو بنێن و بە تەنگ بەرژەوەندی و خەمەکانی نیشتیمانەوە بن.
لەوەتەی کوردی باشور دەستی داوەتە خەبات لە پێناو ئازادیدا، گەورەترین ئاستەنگی گەیشتن بە ئامانجەکان ئامادەیی ئەم کەسانە بووە لە رێرەوی خەبات و تێکۆشان و یەکڕیزیدا.
وەڵام بدەوه