کولتوری دیموکراسی و یەکتر قەبوڵ کردن بەرلەوەی لە بەغدا چرۆبکات، زیاتر لە سی ساڵە لە هەرێمی کوردستان پەلوپۆی هاویشتووەو رەگی لە ناو کۆمەڵگای کوردی و هزرو دونیابینی کوردستانیانەوە داکوتاوە.
کوردستانیان کەم تازۆر ئاشنای مەفاهیمی دیموکراسی و سەروەری یاساو پاراستنی شکۆی نەتەوەیین، تا باقی دانیشتوانی عێراق.
هێزەسیاسیەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان لە بری پەنابردنە بە بەغداو بەندوبالۆرەی دیموکراسی و بەشێکیشیان ( هەلپەرەستان) بە بەرزکردنەوەی درووشمە پۆپۆلیستیەکانیانەوە، ناتوانن ئیرادەی زۆرینەی کوردستانیان بشکێنێن و ئیرادەو خواستەبەرتەسکەکانی خۆیان بەسەر گشتدا بسەپێنن.
هەرێمی کوردستان خاوەن سەروەری نەیەوەیی و نیشتیمانی دانپیانراوو دەرزەنێک دامەزراوەی دیموکراسی و ستستەمێکی بەهێزی داد و عەدالەتخوازی و گەلێکی هۆشیارو ئەرکناس و مافناس و نیشتیمان پەروەرو قوربانیدەرە و هیچ پێویستی بە چاوساغی ناوەندێکەوە نیە، لەوەتەی کەوتۆتە سەرپێ نغرۆی ململانێ تائیفی و جەنگ و پێکدادانە مەزهەبیەکانە.
وەڵام بدەوه