هەر هەوڵێک بە ئاڕاستەی بچووک کردنەوە، شکاندنی شکۆ یا بێ هێزکردنی هەرێم دەچێتە خانەی خیانەت بە نیشتیمان و دانیشتوانەکەیەوە.
شوناسی نەتەوەیی و شکۆی نیشتیمانی هەرکامەمان بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای شارو ناوچەو عێل و عەشیرەت و خێڵ و پەیوەستبوونی حزبی و هزروبیری سیاسیەوە، هەرێمی کوردستان و کوردبوونە.
هیچ وڵاتێک لەسەر گۆی ئەم هەسارەیە نادۆزیتەوە گیرۆدەی دەیان ئاڵنگاری و کێشەو گرفت و کۆسپ و ئاستەنگی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی نەبێت. لەهەمان کاتیشدا وڵاتێکیش نادۆزیتەوە بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری ئابوری و سیاسی ناوەخۆیەوە پەنابەرێتە بەر دەروودراوسێ و بێگانە پەرەستی بکات بە نەریتێکی قێزەوەنی فشار خستنە سەر لایەنە سیاسیەکانی تری کایەی سیاسیەوە، بەمەبەستی سەپاندنی داواو داخوازیەکانیەوە.
بوونی ئەم جۆرە کێشانە نیشانەی زیندووێتی و هۆشیاری کۆمەڵگایە، نەک پاشاگەردانی و وێرانی.
وەڵام بدەوه