دووروویی
وەرە لە پاڵ ئەو ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی و سەربەستیەی بە خوێنی هەزاران شەهید هاتۆتە دەست، کەسانێک و بەشێک لە کاراکتەرە سیاسیە حزبیەکان، شەوورۆژ سەرقاڵی کوتانی دەهۆڵی مەتەلی نەبوونی ئازادی و چەواشەکردنی عەوامن.
ئەم بەشە لە سیاسیە حزبیە بە ناو ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان هەر لە پای ئەو ئازادیەی بۆیان فەراهەم کراوەو هەندێکیان هاتوونەتە سەر سفرەی حازرەوە، لێرەولەوێ بە بۆنەو بێ بۆنە پەلاماری ئازادی و دیموکراسی ئەدەن و خۆیان کردۆتە کاروانچی بزوتنەوەی ئازادی و کەس ناوێرێ پێیان بڵێ پشتی چاوتان کلی پێوەیە.
لەمەش زیاتر خێزان و کوڕو نەوەو مناڵەکانیان خۆشترین ژیان دەکەن و خوشگوزەران و بێ خەم و خەیاڵ ئەم دیو و ئەو دیوی کوردستان دەکەن بە بێ ئەوەی کەس لە گوڵیان کاڵتر پێ بڵێ و ئەزیەت و ئازار بدرێن.
وەڵام بدەوه