بواری کشتوکاڵ لەم سەردەمەدا هیچی لە پێشەسازی و سامانی نەوت و گازەوە کەمتر نیە.
گرینگیدان بە کشتوکاڵ لە پێناوی گەیشتن بە خودبژێوی و کەم کردنەوەی دانەوێڵەو بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵداریە دەرەکیەکان، فاکتەرێکە بۆ سەربەخۆیی ئابوریەوە.
دەکرێ بەرهەمە کشتوکاڵیەکان سەرەڕای پڕ کردنەوەی پێداویستیەکانی کۆمەڵگا، سەرچاوەیەکی باشی داهاتیش بن بۆ هەرێمی کوردستان.
لە پاڵ ئەمەشدا ئەشێ کەرتی کشتوکاڵ ببێتە هۆکارێک بۆ دۆزینەوەی زۆرترین هەلی کار بۆ خەڵکی بێکارو بێ داهات و خستنە بەرکاری ئەوانەی خواستی دۆزینەوەی هەلی کاری گونجاویان هەیە.
بەوپێیەی بە پیشەسازی کردنی کەرتی کشتوکاڵ بە دیوێکی تردا تا ئاستێکی باش رێژەی داهاتە نانەوتیەکان بەرز دەکاتەوەو رێگەخۆشکەرێکی گونجاویشە بۆ گەیشتن بە ستراتیژی سەربەخۆیی ئابوری و خودبژێوی نیشتیمانیەوە.
ئامادەبوونی سەرۆکی حوکومەت لە سەر زەویە کشتوکاڵیەکانی دەڤەری زرارەتی و دانیشتن و گوێ گرتنی لە جوتیاران وهاندانیان بە گرینگی دان بە چاندنی دەغڵ و دانەوێڵە، هێمایەکی گرینگ و پەیامێکی کارایە بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و گەیشتن بە قۆناغی خودبژێویەوە.
وەڵام بدەوه