Kurdistan Press - کەواسوورانی بەرلەشکەر کەواسوورانی بەرلەشکەر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەواسوورانی بەرلەشکەر

قەوارەی هەرێمی کوردستان خاوەن پاڵپشتیێکی بەهێزی یاسایی و دەستوریە و هەرگیز مل بۆ شەرتومەرجە نادەستووری و نایاساییەکان نادات و گۆڕەپان چۆڵ ناکات. 

قەوارەی هەرێمی کوردستان واقعێکە دەرەنجامی دەیان ساڵ  خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانە و لە خۆیەوە دروست نەبووە. 

کوردستانیان هەر هەوڵێکی شاراوەی نەیارانی کورد بە بچووک کردنەوەی قەوارەی هەرێم و زەوت کردنی دەسەڵاتە دەستوریەکانی رەت دەکەنەوەو چۆک نادەن. 

ئەم واقیعە جیا لە هەلو مەرجیە سیاسی ژیۆسیاسی و نێودەولەتیەکان ،بەری رەنج و بەرخودانی خەباتی چەندین ساڵەی گەلی کوردەو ئەگەر کەموو کورتیش هەبێت کە هەیە، ئەم مافە بە هەندێک کەس نادات کە لە سەر ناسنامەی ئەم هەرێمە قسەی زیاد بکەن و نائومێدی بڵاو بکەنەوەو دۆخی هەرێم بەرەو ئاڵۆزی و گێژاوی سیاسیەوە بەرن. 

جێگەی داخ و مەترسیە ئەوانەی خۆیان بە نوێنەری کوردستان و بەرژەوەندیەکانی گەل دەزانن، بە سەفەقاتی ژێ پەردەوگوماناویەوە ئاو دەکەنە ئاشی نەیارانی هەرێم و بوونەتە کەواسووری بەر لەشکەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه