سەقفی داواکاریەکانی کورد هیچ کات لە دەرەوەی دەستورو یاسا نەبووە.
بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد بە گشتی و سەرکردایەتی کورد بە تایبەتی جگە لە کۆمەڵێک داواکاری بەرحەق و رەوای دەستوری و یاسایی و ئاسایی، خواستێکیان نەبووە لە دەرەوەی یاساو دەستوورەوە بووبێت.
رژێم و دەسەڵاتدارانی بەغدا لە دوای یەکەم جەنگی جیهانیەوە تا بەمڕۆ دەگات بە کۆماری و پاشایەتی و مەدەنیەکانەوە، هەرگیز نەیانویستووە ئەو مافەی خوای گەورە بە مرۆڤی داوە، بە کورد رەوا ببینن و بە توندترین شێوە بەرەنگاری کورد و داواکاریەکانی بوونەتەوە.
نکۆڵی کردن لە کورد وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی دەوڵەتی عێراق و لکاندنی خاکی کوردان بە عێراقی عەرەبی و ناسیۆنالیزمی نەژادی و تەوژمی پان عەرەبیزم، نەک نەیتوانی ئەوهەستە لای تاکی کورد دروست بکات خۆی بە عێراقی بزانێ، بەڵکو بوو بە هۆکاری پێداگری زیاتری کورد لەسەر داوا رەواکانی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی یەکجاری و هەمەلایەنەوە.
تابەمڕۆش دەگات دەسەڵاتدارانی بەغدا بە شیعەو سونەوە بە چاوی کەم سەیری کوردو خواستەکانیان کردووەو سڵیان لە بچوکترین دەرفەتیشیان بۆ سەپاندنی شەرتومەرجەکانیان بەسەر کوردا نەکردۆتەوە.
سەقامگیری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەندە بە چارەسەری دۆزی کورد نەک یاریکردنبە خواستەکانی کوردو سەپاندنی شەرتومەرجە نادەستووریەکانەوە.
وەڵام بدەوه