Kurdistan Press - بۆ بیرهێنانەوە بۆ بیرهێنانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ بیرهێنانەوە

بۆ بیرهێنانەوە

ئەو بریارانەی لە پەرلەمانی بەغداو بە دیاریکراوی لێژنەی داراییەوە پەیوەست بە هەرێمەوە دەرچوونە، هیچیان لە بەرژەوەندی هەرێم و گەلەکەیدا نین و مەبەست لێی زەوت کردنی ئیرادەی هەرێمی کوردستانە بە ناوەندێکی ( بەهێزەوە).

نەوت و گازی سامانێکی نیشتیمانیە و ڕادەست کردنیشی بە بەغدا بەرامبەرە بە تەسلیم بوون و لاواز کردنی هەرێم وەک قەوارەیەکی سیاسی دان پیانراو. 
بە پێی دەستووری عێراقی هەرێمی کوردستان بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی سیاسیەکەی مافی خۆیەتی نەوت و گازی خۆی بفرۆشێ. 

خێروبێری نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بەدرێژایی تەمەنی ئەم عێراقە و دەسەڵاتدارێتی کۆماری و پاشایەتی و چەپ و ڕاستەوە و بە رونی تا ساڵی 2003، کراوە بە ئامرازی کاولکاری و وێرانکاری و قەڵاچۆکردنی کورد و ئەنفال و راگواستن و ترس و تۆقاندنەوە. 
بۆیە هیچ رێی تێناچێ و مەعقول نیە ئەم سامانە نیشتیمانیە لە ژێر فشارو هەڕەشەو چاوسورکردنەوەی لایەنی دەرەکی بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێی بەرژەوەندیەکان ڕادەستی بەغدا بکرێت و هەمیسان کوردی پێ بچەوسێنرێتەوەو سوکایەیی پێ بکرێ و قەوارە سیاسیەکەی پێ لە قالب بدرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه