Kurdistan Press - قوربانیدانی پارتی قوربانیدانی پارتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قوربانیدانی پارتی

قوربانیدانی پارتی
ئەوەی پارتی وەک تاکە شۆڕەسواری پانتای خەبات لە پێناو نیشتیماندا هێشتۆتەوەو کردوویەتی بە حزبی ژمارە یەکی بێ رکابەر لە رووی  جەماوەرەوە، بنکە جەماوەریە رەسەنە کۆڵنەدەرەکەی پارتی بووە، نەک ئەوانەی بۆ کۆمەڵێک دەسکەوتی مادی و پۆست و پلەو پایەوە سەنگەرەکانیان گواستۆتەوە نێو ریزەکانی پارتی و بوونەتە خاوەنی هەموو شتەوە. 

پارتی بە درێژایی دیرۆکی بزاڤی خەباتیەوە بەردەوام قوربانی بە خۆی و دڵسۆزانی داوە لە پێناو بەهێزکردنی ئینتیمای نیشتیمانی و بەرز راگرتنی هەستی نەتەوایەتی گەلی کوردو بە تۆکمەیی هێشتنەوەی هەستی کوردبوونەوە. 

بەڵام بەداخەوە دڵسۆزانی پارتی هەمیشە لە لایەن هەندێ بەرپرسی حزبیەوە خراونەتە پەراوێزەوەو هەر لەسەر کەوڵی ئەم دڵسۆزانە  کەوادیری حزبەکانی تر باوەشیان بۆ  کراوەتەوەو قەڵەوکراون و پۆست و پلەو پایەی شکۆدارو چەورو گەورەیان پێ بەخشراوەو کروان بە دەمڕاستی حزب و کوێخای کەوادیری دڵسۆزەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه