پرۆسەی سیاسی
پرۆسەی سیاسی، جوڵەیەکە هەڵگری خەسڵەت و ئاراستەی بەرەو پێشەوە چوون و پشت کردنە دواوەیە.
ئەم پرۆسەیە رەنگە لەسەرەتای دەست پێکردنیدا رووبەرووی دەیان کۆسپ و تەگەرە ببێتەوە، لێ ئەوەی ماهیەتی ئەم پرۆسەیە بە زیندوویی دەهێڵێتەوە، دەست بەردار نەبوونی بکەران و داینەمۆکانی پشتەوەی ئەم پرۆسەیەن.
حوکمڕانی حکومەتی هەرێمیش لە چەشنی پرۆسەیەکی سیاسی، بەدەر نەبووە لە داکشان و هەڵکشانی سیاسیەوە. هەروەک بەدەریش نەبووە لە سستی و خاوی و دەستێوەردانی دەرەکی، لە رێگەی هێزو کەسایەتیە بەکرێ گیراوە ناوەخۆییەکانەوە.
لێ ئەوەی هێزی ئیلهام بەخش و داینەمۆ و فاکتەری بە زیندووهێشتنەوەی ئەم حوکمڕانی و پرۆسەیەیە، ئەو رۆحیەت و سەرکردایەتیەیە، لێ بڕاوانە لە رێگەی ریفۆرم و خۆگونجاندن و خوێندنەوەی بارودۆخەکانەوە، توانیویەتی مانایەکی قوڵ بە ماهیەتی حوکمڕانێتی هەرێمی کوردستان ببەخشێ و رۆحی نوێبوونەوە لە ناخیدا بە زیندووێتی بهێڵێتەوە.
وەڵام بدەوه