ئەو هێزانەی یەکێتی سەروسەودای لەگەڵدا هەیە لە شانزەی ئۆکتۆبەر و لە ساڵی ۲٠۱۸ بە یارمەتیی خودی یەکێتی ناوماڵی کوردیان تێکدا، تەنانەت لە شازدەی ئۆکتۆبەردا لەچاو تروکانێکدا کەرکووکی کوردستانیان تەسلیمی ئەو هێزانە کرد تەنها بۆ ئەوەی گرێبەستی هاودەستی لەگەڵ نەیارانی کورد دووپات بکەنەوە بەبێ ئەوەی تۆزقاڵێک ئیرادەی کوردیان لەلا گرنک بێت!
ئێستاش لە کاتێکدا هێزە ئازادیخوازەکان کە هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی دیموکراتی فیدراڵی نیشتیمانین کەچی یەکێتی نیشتیمانی لە بەشداریکردن لەو حکومەتە خۆی دوور خستوەتەوە و دەرگەی بۆ هێزە سیاسیە ملیشانە کردووەتەوە کە دۆخی ئەمنی و ئابووری و سیاسی عێراقیان تێکداوە، چونکە یەکێتی دەیەوێت حکومەتی ئایندەی عێراق کابینەی میلیشیا و توند ئاژۆکان بێت تاوەکو درێژە بدات بە تاڵانکردنی داهاتی خاڵە سنورییەکان و هێشتنەوەی کەرکوک لەدەستی هێزە ملیشیاکان و تێکدانی دۆخی ئەمنی کوردستان.
لەم چەند رۆژە ئەو قسەیەی خاتوو ئاڵا تاڵەبانیم کەوتەوە یاد کە گوتی "ئێمەی تاڵەبانی بەڕەچەڵەک (بەنی ئەسەد)ین کەیەکێکە لەهۆزە گەورەکانی شیعە"! تا پێش ئەم ڕوداوانە ئەم قسانەی ئاڵا خانم وەک بەرژەوەندی سیاسی کەسی خۆی وەردەگرت بەڵام ئێستا دەرکەوت کە ئەمە تەنها ڕای ئەندامێکی حیزبی نییە بەڵکو گەورە و بچوکیان بەبێ جیاوازی شانازی بەو رەچەڵەکەوە دەکەن و کوێرانە کورد دەکەنە قوربانی بۆ مانەوە و یەکڕیزی بەنی ئەسەدەکانی کەسوکاریان.
بەداخەوە، یەکێتیی نیشتیمانی ئەوەندەی خەمی تێکچونی نێو ماڵی شیعە دەخوات نیو ئەوەندە خەم لە تێکچونی نێو ماڵی کورد ناخوات
3سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه