Kurdistan Press - بەرهەڵستکاران, لە سیستەمە پێشکەوتووەکانی دیموکراسی پۆست مۆدێرنەدا بەرهەڵستکاران, لە سیستەمە پێشکەوتووەکانی دیموکراسی پۆست مۆدێرنەدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرهەڵستکاران, لە سیستەمە پێشکەوتووەکانی دیموکراسی پۆست مۆدێرنەدا

بەرەی بەرهەڵستکاران هەڵگری ئایدیاو ئایدیۆلۆژیاو دونیابینی و بەرنامەی سیاسی و بیری رەخنەی بونیادنەری تایبەت بە خۆیانن. 

بەرهەڵستکاران  یەکسانە بە رەخنەی بونیادنەرو دیراسەکراو.  یەکسانە بە ئامادەبوونی رۆحیەتی کارکردن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و وازهێنان لە بەرژەوەندی تایبەتی. 

بەرهەڵستکاران بە سود وەرگرتن لە کەشی دیموکراسی و ئازادی ئاخاوتن و ئەو کەرەسە دیموکراسیانەی لە ژێر سایەی دیموکراسی خراوەتە بەردەستیان کار دەکەن و چالاکی دەنوێنن و وەک بەرە یا حزب و هاوپەیمانی یا بەرەی بەرهەڵستکارانی خاوەن روئیاو خەون،  لە لایەن پارتە حوکمرانەکانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێ. 

لەمجۆرە کەشە دیموکراسیەدا ئۆپۆزیسیۆن یا بەرهەڵستکاران بە زمانێکی نەرم و شارستانی و دوور لە چەواشەکاری مێدیای و هەوڵی ناوزڕاندن، سوکایەتی کردن وبەلارێدابردن و هێرش کردن بۆ مێژوو و رابردووی کەسایەتی و کاراکتەرە سیاسیەکانی دەوڵەت  دەدوێن و بەشداری چالاکانەیان لە رەوت و پرۆسەی سیاسی و  بەرەپێشەوەبردنی جڤاک و چارەسەری کێشەکان و ئاراستەکردنی رووداوەکاندا هەیە. 

هەژمونگەرایی لە سیستەمە دیموکراسیەکان چ لە لایەن بەرەی بەرهەڵستکاران یا حزبە حوکمرانەکانەوە حاڵەتێکی ئاسایی و یاساییە. 

پارتەکانی سەربەم دوو بەرەیە هیچ کامیان لە ژێر هەر بارودۆخێکدابن پەنا بۆ پێکداهەڵشاخێن و مل شکاندن و سوکایەتی پێکردن بە یەکترەوە نابەن و هەر کامیان ئاراستەی کاری خۆی دەزانێ و رەوتی کاروچالاکیەکان بە رێچکەی خۆیدا دەڕوات و هیچ کامیان لە یاساورێسا باوەکانی سروشتی کارکردن و عورفی سیاسی و رێکارو باوەرە یاساییەکان  لانادەن. 

بەڵام هەروەک تێبینی دەکرێ، ئەم  پرەنسیپ و فەزای کارکردنە لە هەرێمی کوردستان رێک پێچەوانەیە.  
ئۆباڵی ئەم  دۆخە نەشازەش بۆ بەشێکی سەرەکی سروشت و ناواخن و ئامانجی کارکردنی بەرەی بەرهەڵستکاران و نەشارەزاییان لە شێوازی کارکردن دەگەڕێتەوە. 

بەوپێیەی ئەم بەرەیە لەوەتەی لە دایک بووە بە رۆحیەتی تۆڵەسەندنەوە، لەسەر دروست کردنی ناتەبایی، تێکدانی یەکریزی نیشتیمانی و نەتەوەیی و  هەڵگرتنی رۆحیەتی تۆڵەو بنەمای ئاڵۆزکردنی بارودۆخی سیاسی و سواربوونی شەپۆلی جەماوەری رەخنەگر و نارازی و دڕدۆنگ و بێزار، کار و سەرمایەگواری کردووەو لەهیچ کردارێکی تێکدەرانە و فەوزا دروست کردن،  درێغی نەکردووە. 

بەرەنجامی ئەم نەفەسەی کارکردنەش هەموو جار،  زیاتر دابەش بوونی کۆمەڵگاو دابەشکاری چینایەتی و  هێنانە کایەی فەوزاو ئاڵۆزی زیاتر بووە، نەک چاکەی گشتی و پاراستنی بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و بەرجەستەکردن و رەنگدانەوەیان بەسەر کۆی گشتی کۆمەڵگا و  پێشنیاری  بونیادنەری چارەسەری گرفتەکانی پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا