دوێنێ بەرەی ھەماھەنگی نەخشەی لەناوبردنی پارتی لەبەغدا دادەڕشت، ھەموو کارتێکیان لەسەر ئاستی ئیقلیمی و ھەرێمی بەکاری دەھێنان، بۆ ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەکی بکەوێت نەھێلن، کە ئامانجیان لە شکستنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارتی بوو. ئەمڕۆ پارتی تەحەکوم بەبەغداوە دەکات ھەموو ئەوانەی دوێنێ نەیاری کورد بوون لەدەرەوەی حکومەت بەبارمەتەکراون، ئیفلیچ کراون، ھەر کێ بیەوێت دەرەجەیەک بدوزێتەوە کە بەشداری لەحکومەت بکات پێویستی بە ئۆکەی پارتی یە.
بەغدا، چەندین ساڵ بوو سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی
کوردستانی گرتۆبوبەر، دەیویست بەو سیاسەتەوە فشار بکات بۆ ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕادەستی ئەوان بێت، سیاسەتی دووقافیە ھەمبەری کوردەکان بەکاردەھێنا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بودجەی ھەرێم پەسەند دەکرد پەرلەمان دەنگی لەسەر نەیدەدا، پەرلەمان دەنگ لەسەر بودجەی ھەرێم دەدا سەرۆک وەزیران کەکاتی خۆی عەبادی بەبەھانەیەکی ترەوە بودجەی نەینارد.
ھەر سەرەتای دەست بەکاربونی کابینەی نۆیەم، فشار و تەحەددیەکانی بەغدا زۆر زیاتر کران، ھەموو پیلانی ئەوان ئەوەبوو تەمەنی کابینەکەی کورت بێت، بە فشاری ناوخۆ و دەرەکی پیلانیان دانا کەمەلەفی نەوت لەدەستی کورد دەربھێنن، بۆ ئەوەی بەتەواوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەکی بکەوێت ڕادەستی ئەوان بێت، ھەموو ڕێگاکان لەسەر ھەولێر داخران، بەبڕینی بودجەوە دەستیان پێکرد، ئەمە جگە لە دروستکردنی چەندین قەیڕانی دەستکرد لەلایەن کارەکتەرەکانی ئەوان لەناوخۆ، کەسەری زمان و بنی زمانیان ئەوەبوو کە ئێستا کاتی ختۆکەدانی ھەستی نەتەوەیی نیە، کاتی دابەشکردنی موچەیە، ھەر ڕادەست بوون ڕادەست بوون لە سەر زمانیان بوو.
مەسرور بارزانی ھەر کە دەست بەکاربوو ئامانجی سەرەکی جەنابیان کارتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان لەدەست بەغدا دەربھێنێت، پشت بەداھاتی ناوخۆی ببەستێت، لەگەڵ ئەوەش گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بەردەوام بێت، بەڵام نەک تەنھا لەسەر بابەتی موچە و بودجە بەڵکو تەواوی مافەکانی گەلی کوردستان کە گرنگترینیان جێبەجێ کردنی مادەی 140ە.
بۆ ڕوبەروبونەوەی تەحەدا و فشارەکانی بەغدا، دەرھێنانی کارتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان و دابین کردنی موچە مەسرور بارزانی دەستی بەچاکسازی کرد، زۆر جار نەیارەکانی دەیان وت کەچاکسازی تەنھا قسەیە پێی ناکرێت، بەڵام لەلایەی ترەوە نەیارەکانی دوای دەست بەکاربوونی مەسرور بارزانی زۆر جار ئەم قسانە دڕکاندووە دەڵێن(داھاتی ناوخۆ زیادکردووە بۆ چەند ھێندەی پێشوو، داھاتی خاڵە سنوریەکان بە شێوەکی بەرچاو زیادیکردووە)، بەگشتی قسەی ئەوان ئەوەیە کە داھات زۆر زیادکردووە.
ھەر چەندە ئەم قسەیە دەکەن بۆ لێدان لەحکومەت بەڵام دیوی تری قسەکانی دانپێدانە کەپرۆژەی چاکسازی مەسرور بارزانی لە جێبەجێکردن دایە، بەو چاکسازیە توانی داھاتی ناوخۆ و خاڵە سنوریەکانی زیاد بکات، لەسەر ھەموو بەربەستەکانی بەردەوامە لە چاکسازی ئەمە تەنھا سەرەتایە ھێشتا زۆرماوە کەچاکسازیەکی ڕەھایی لەھەموو سێکتەرەکان دابکرێت.
لەگەڵ ھەموو فشارەکانی بەغدا و پیلانەکانی کە ھەندێک لەشەخس وھێزەکانی ناوخۆی ھەرێم جێبەجێکاری بون، تەحەدای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست، حکومەتی ھەرێم بەردەوام بوو لەپرۆژەکانی چەندین پرۆژەی ڕاگەیاند لە ھەموو شارەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی، دابین کردنی بودجە بۆ بەرپێدانی پارێزگاکان، بەبێ بەغدا موچەی مانگانەی جێگیرکرد، ئەو لێبڕینەی ناچاریش بوو لەکاتی خۆی دا کۆتایی پێ ھێنا.
بەسیاسەت و پیلانی ستراتیژیەت و لێزانی و دوربینی مەسرور بارزانی ئابوری ھەرێمی کوردستان گەشایەوە، زۆری نەماوە بە تەواوی دۆخی کورددستان دەچێتە قوناغێکی ترەوە، قەیڕانەکان بە تەواوی کۆتایی دێن، بەو سیاسەتەی مەسرور بارزانی گرتۆتەبەر ئەو ڕۆژانە گوزەشت کە بەغدا ھەڕەشەی نان بڕین لەکورد بکەن ھەر بڵێن ئێمە نەبین دەمرن لەبرسا، ئێدی وای لێھاتووە ئەوانەی دوێنێ کارتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان بەکاری دەھێنا، ئەمڕۆ تەوافی ھەولێر بکەن، ئۆکەی ھەولێر بۆ ئەوان لەنان و ئاو گرنگتربووە. پارتی نەک ھەر وەک حیزبێک بەڵکو وەکو بەھێزترین کارەکتەر تەحەکوم بەھاوکێشەی سیاسی بەغدا دەکات، ئۆکەی پارتی لەسەر کێ بێت حاکمی داھاتووی بەغدا دەبێت.
وەڵام بدەوه