Kurdistan Press - هەوڵی دژەعەقڵانی هەوڵی دژەعەقڵانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەوڵی دژەعەقڵانی

کورتبینی سیاسی و دەسکورتی عەقڵانی بۆ  ئەو هێزە سیاسیانەی بێ پچڕان کار لەسەر ڕەت کردنەوەی ئەوانیتروەو دەکەن، دەرەنجامی هزرو تێڕامانێکی نامەدەنی و ناعەقڵانیە. 

لەو کۆمەڵگا نەریتیانەی باوەڕە سیاسی و ئایینی و کۆمەڵاتیەکان لە بەرەنجامی پرۆسەیەکی سیاسی کامڵ و عەقڵگەراوە دروست نەبوونە و خاوەنی مێژوویەکی خوێناوی داگیرکاری و سەرکوتکردن و سڕینەوەی نەژادی بوونە، قسەکردن لەسەر حەقیقەت هەمیشە رووبەرووی چەندین ئاستەنگمان دەکەنەوەو بیر خۆیان دەبنەوە کەوا حەقیقەت یەکەیەکی فرەچەشن و  گرێدراوی ئیرادەو راڤەی یاریکەران و لایەنە سیاسیەکانی پانتای سیاسەتە.  

لەم جۆرە جڤاکانە ئەشێ کۆمەڵە هێزێکی پۆپۆلیستی لە بەرەنجامی نارەزایەتی و پەرچەکردارەوە، نەک خورسک و ریشەدار، لەدایک ببن و هەوڵو تەقەلاکانیان بە ئاراستەی سڕینەوەی هێزە رەسەن و خاوەن پێشینەی خەبات و رابردوویەکی سیاسی دەوڵەمەندە بێت.  
ماهیەت و شوناسی جەوهەری پێکهاتەی ئەمجۆرە هێزانە، هەڵگری کۆمەڵە سیفەتێکی  زاتی و بابەتی نیە. ئەم تایپە لە هێزانە خاوەن هێزێکی بەهێزی جەماوەری و پارادایمێکی عەقڵانی نین و وەک لەشکەرێکی رووکەشگەراو هێزێکی ئەفسانەیی و خورافی، ئەشێ هەڵگری دەیان درووشمی دوورلە واقع و گەورەو دیراسەنەکراوەوە بن. 

ئەم تایپە لە هێزانە تاسەر ئێسقان ئیش لەسەر دروست کردنی جیهانێکی ئووتۆپیایی و کامڵ دەکەن و بە بەرزکردنەوەی دروشمە ناواقعیەکانیان هێمای کورتبینی و  خورافەی سیاسی و نادروستن. 

دەکرێ لە کۆمەڵگەیەکی فرە رەنگ و فرە دەنگی جیاوازو فرە جەمسەرو بەرژەوەندیەوە، کاراکتەرو بکەرە سیاسی و جڤاکیەکان لە گۆشەنیگای جیاوە تێڕامانی جیاواز دهەمبەر  کێشەو ئاڵنگاریەکانی کۆمەڵگا لای خۆیان گەڵاڵە بکەن، لێ ناتوانن ئیدیعای گڵدانەوەی حەقیقەت و رەهایی راستگۆیان بەسەر لایەن و هێزە  مێژووکردو خاوەن بنکە جەماوەریە  بەرفراوانەکاندا بسەپێنن. 

 بێتوانایی ئەم تایپە لە هێزە بچوکە پۆپۆلیستە هەلپەرەستانە لە خستنەرووی چارەسەرە  واقعیەکان بۆ کێشەکان و لادانی کۆسپ و ئاستەنگەکان، لە کۆمەڵگایەکی فرە دەنگ و رەنگ و  فرە ئیرادەی جیاوازو فرە بەرژەوەندی، هێمایەکە بۆ بێتواناییان بە رامبەر بە گەڵاڵە کردنی  زەمینەیەکی لەباری تێگەیشتنێکی یەکانگیر و دروست و دواجار هەڵتەکاندنی یەکریزی و هەوڵدان بە ئاراستەی بە پیرۆزکردنی خود و بە نەفرەت کردنی ئەوانیترەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا