Kurdistan Press - اقسم بالله العظيم ان اكون مخلصاً لدولة اقسم بالله العظيم ان اكون مخلصاً لدولة | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

اقسم بالله العظيم ان اكون مخلصاً لدولة

بابەتەی سەرۆ کۆمارێکی کورد و کەسێکی دیاریکراو بۆ دەوڵەتی عوزمای عێراقی فیدراڵی و فرەیی، وەک کۆ کردنەوەی گشت دەنگو رەنگ و بۆچونە جیاوازەکان و هەڵگری کۆدەنگی نیشتیمانی کورد، هەمیسان کەوتۆتەوە رۆژەوەوە. 

پۆستی سەرۆک کۆماری کورد مافی کوردە نەک حزب و دەستەو باڵ و تاقم و بزوتنەوەیەکی دیاریکراوی سیاسیەوە. 

دەست نیشان کردنی بەربژێرێکی کورد بەر لەوەی پرسیار لەسەر جۆری کەسەکەو  کەسایەتی و باکگراوندی کارکردن و کارنامەو پێشینەی سیاسی بورووژێنێ، پرسێکی بەرچاوو گرینگ و  خاوەن رەهەندی نیشتیمانیە. 

ئەم بەربژێرەی بۆ ئەم پۆستەی وەک ئیستحقاقی  نەتەوەیی نەتەوەی کورد لە بەغا راڤەی بۆ دەکرێ، گەرەکە خاوەن کاریزمایەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی و کاراکتەرێکی لێزانی سیاسی و سەنگین و خاوەن هەیبەت و بەهێز بێت. 

هەرچەندە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دوای زیاتر لە نیوسەدە حوکمرانی شمولی و تەوژمی بزاڤە تۆتالیتاریەکانی زەبروزەنگ و ترس و تۆقاندن و ئەنفال و راگواستن، گۆڕانکاری رادیکاڵی بەسەرداهاتووەو هەموو دەسەڵاتێکی یاسایی و سەربازی و سیاسی لێ سەندراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  زۆر زەروورە کۆدەنگیەکی نیشتیمانی لەسەر  کاندیدەکە بێتە گەڵاڵە کردن و پرسەکە لە  چواەچێوەی یەک ناوو یەک کەسدا  کورت و بچوک نەکرێتەوە. 

پێداگری یەکێتی نیشتیمانی لەسەر ئەم پۆستە بۆ بەربژێری دڵخوازی خۆیان، جێی هەڵوەستە لەسەرکردن و سەرسوڕمانە. ئەم پۆستە وەک مافێکی دەستوری و ئیستحقاقێکی نەتەوەیی تایبەتە بە هەموو کوردەوەو بە تەنیا موڵکی لایەن و هێزێکی دیاریکراوی سیاسی نیە. 

واباشترە سەرکردایەتی یەکێتی لە روانگەی بەرپرسیارەتی و بەرژەوەندی ستراتیژی نەتەوەیی و چاکەی گشتی کوردستانیان و زیاتر ئاڵۆزنەکردنی دۆخەکەو رێ گرتن لە ناکۆکی و پەرتەوازەیی زیاتری نێو ریزەکانی کوردستانیان بیر لە کاندیدێکی خاوەن کاریزماو سەنگین و هەڵگری بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەکان بکاتەوەو ئەوەندە پێداگری لەسەر  تاقە ناوێک و کاراکتەرێکی دیاری کراوی تاقیکراوەوە نەکات و ئەم پرسگرێکە نەکات بە گرێ کوێرەیەکی سیاسی و بێ چارەسەرو ماندووکەری پانتای تۆمەت بەشینەوەی ململانێی مێدیاییەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا