نوسینی : ھۆگر نێروەیی
کۆماری و دیموکراتی حیزبەکانی ئەمریکا، کەس ھێندەی ئەو دوو حیزبە ڕکابەری یەکتر نین، لەکاتی بانگەشەی دەنگدان زۆر ترین موزایدە و قسە بەیەکتر دەکەن، ھەر یەک لای خۆیەوە دەیەوێت متمانەی گەلی ئەمریکا بەدەست بھێنێت بۆ ئەوەی دەسەڵات بگرێنە دەست بۆ ماوەی چوار ساڵ، لە ئەمریکا گەل جەوھەر سەرچاوەی گۆڕینی دەسەڵاتە، گەل کێی ھەڵبژارد ئەو دەبێتە دەسەڵاتدار لە ئەمریکا، حیزبی ڕکابەریش ڕێز لەدەنگی گەل دەگرێت ھەوڵ دەدات خۆی باشتر بکات بۆ ئەوەی چوار ساڵی دواتر دەسەڵات بگرێتە دەست، نەک دەست دەکات بە دروستکردنی قەیڕان گەل سزابدات لەڕقی حیزبی دەسەڵاتدار.
ئەوەی لەئەمریکا حوکمڕانی دەکات دەستۆرە نەک حیزبەکان، حیزبەکان تەنھا کارەکتەری جێبەجێکاری دەستۆرن، حیزبەکان جورئەت ناکەن لەدەرەوەی دەستۆر کارەک بکەن گەر چی ھەموو دەسەڵاتیش لە دەست بێت، ھەردوو حیزبی رکابەریش یەک ئامانجیان ھەیە کەخزمەتی گەل بەرگریکردن لەئاسایشی نیشتیمان پاراستنی پێگەی ئەمریکا وەکو تا جەمسەر و زڵھێزی جیھانی بەرەپێدانی پێگەکەی، وەڵامدانەوەی خێرای ھەر وڵاتێک کە بیانەوێت بەرژەوەندی ئەمریکا بخەنە مەترسی، لەم ناوەداش گەلی ئەمریکا لەخۆشگۆزەرانی زیاترن لەڕکابەری ھەر دوو حیزبی دەسەڵاتدار.
ھەرێمی کوردستان لەقەیڕانی سیستەمی کلاسیکیدایە، حیزب ھەیە لەسەر خەون و خەیاڵی دوێنێ دەژیت، گەرچی چەند دەنگ و کورسی لەدەستی دابن ھەر دەیەوێت ھەمان حاکمی دوێنێ بێت کە زۆرینە و نیوەی کورسی دەنگی گەل لە دەستی بوو، گرنگە ئێدی ئەم سیستەمە کلاسیکیە بگۆڕدرێت،حیزبەکان تەنھا جێبەرجێکار بن، دەستۆرێک تەحکیم بە وڵات بکات، حیزبی بڕاوە لەسەر بنەمای ئەو دەستۆرە حوکمڕانی وڵات بکات، حیزبی دۆڕاویش ڕێز لە دەنگی گەل بکرێت ئەنجامەکان قبۆڵ بکات نەک ھەڕەشە بکات بەھێز وچەک کاتێک متمانەی گەل لە دەست بدات دەست ببات بۆ دروسکردنی قەیران و گەل سزابدات.
ھەرێمی کوردستان پێویستە گەل سەرچاوەی دەسەڵات بێت، گەل کێی ویست دەنگی بەکام حیزب دا ئەو حیزبە حوکمڕانی وڵات بگرێتە دەست، جا ئەو حیزبە پارتی بێت یان یەکێتی بێت یان ئیسلامی بێت یان حیزبێکی نوێ بێت کەبیەوێت حوکمڕانی وڵات بکات. حیزبەکانی کوردستان دەبێت باوەری تەواویان بە ئەنجامی ھەڵبژاردن بێت، بۆ ئەوەی ھەمیشە کارێک بکەن کەکێ زۆرترین خزمەتی گەل بکات گەلیش بە دەنگی خۆی ئەو حیزبە پاداشت بکات، نەک ھەر کە دۆڕان لە ھەڵبژاردن دا پەنا ببرێنە بەر سزادانی گەل بە دروستکردنی قەیڕانی دەستکرد کە خۆیان سەرچاوە دروستکردنیان بن. کە ئێدی گەل بەتەواوی بێ ئومێدبن باوەریان بە دەنگ دان نەبێت کە ھاوکێشەی دەسەڵات دەگۆڕن بۆیە پەناببرێنە بەر بایکۆتی دەنگدان بەشداری نەکەن.
وەڵام بدەوه