ئایا کورانی مام جەلال بۆچی لە هەلبژاردن دەترسن!
کێششەی کاک قوباد ئەوەیە بە تەواوی دڵنیابووە گەر ھەڵبژاردن بکرێت حیزبەکەی ژمارەیەکی بەرچاوی کورسیەکانی خۆی لە دەست دەدات، بەمەش چیتر پۆستی جێگیری سەرۆکی حکومەت وەرناگرێت، گەر ئێستا پارتی زەمانی ئەوەبدات گەر یەکێتی ھەر چەند کورسی بھێنێت پۆستی جێگیری سەرۆکی حکومەت ھەر لای کاک قوباد دەبێت، یەکێتی سبەی نا ئەمرۆ دەڵێت با ھەڵبژاردن بکرێت!
یەکێتی لەوەتەی دروستبووە ھێندەی ئێستا لاواز و بێ پلان و بێ ستراتیژی نەبووە، بەتەواوی خۆی ونکردوە، نازانێت داوای چیبکات و چی دەوێت، خۆشی لەخۆی تێناگات، کونی پاتەكانی گەورەتربووە، ھێندە عەیبەکانی زۆرن نازانێت کامە عەیبەکانی پینە بکات و بیشارێتەوە. لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بەپێی ڕێکلام و سۆشیال میدیابوایە بایدن نیو ھێندەی ترەمپ دەنگی نەدەھێنا، ترەمپ ھەم قسەی زیاتری دەکرد، ھەم بەتوانا ترو گەنجتر دەردەکەوت، پارەیەکی بێ شوماریشی لەبەردەست بوو، زۆریش دەوڵەمەندتربوو بەڵام لە کۆتاییدا خەڵک بێزاربوو بوو لە قسە و تویتە زۆرەکانی، باوەڕیان پێ نەكردەوە کە جارێکی تر ترەمپ ببێتە سەرۆک، بایدنی کەم قسە بوو بە سەرۆک لەسەر ترەمپی زۆر قسەکەر!
یەکێتیش چوار ساڵە ھەموو حیزبەکان ھێندەی ئەو قسە ناکەن و لەسۆشیال میدیا خۆیان عەرز ناکەن! قسە نەما نەیکەن بۆ ئەوەی کاک مەسرور و کابینەکەی ڕەش و خراپ بکەن لەبەرچاوی خەڵک، گەر ئەوەی لە میدیای یەکێتی دەردەکەوێت کە ھەمیشە کابینەی نۆیەم کە دەقیقەن باسی کاک مەسرور و پارتی یە دەبوو پارتی ئێستا کۆسپ و تەگەر لەبەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردن دروستبکردایە لە ھەڵبژاردن بترسایە کەچی ڕێک پێچەوانە یەکێتی ھەرچیکردوە ڕێگا نادات ھەڵبژاردن بکرێت چونکە یەکێتی نەک ھەر بەتەواوی لەخەڵکی کوردستان بێ ئومێدبووە بەڵکو لە موچەخۆرانی خۆشی بێ ئۆمێدبووە، کە ھەر مووچەخۆری یەکێتی بای پازدە کورسی یە کەچی بەپێی ھەموو دیراسەکان یەکێتی دەرکەوتووە کە زۆە کەمتر لە پازدە کورسیش بەدەست دەھێنێت!
قومارچی مەزن ھەمیشە رێسک دەکات، گەر بزانێت ھەلی بردنەوەی یەک لە سەدە ھەر دەچێتە ئە و قومارە، کە لە زۆربەی زۆری یاری قوماردا قومارچیەکان دۆڕاون، بەڵام سروشتی قومارچی وایە دەست لەڕێسک ھەڵناگرێت،بەڵام گەر قومارچی سەد لە سەد دڵنیابێت کە دەدۆڕێت رێسک لە قومار دا ناکات و یاری ناکات. جا یەکێتی وەکو ئەو قومارچییە دڵنیابووە کە دەزانێت ھیچ ھەلی بردنەوەیان نیە، کاک باڤڵ ئەمجارە دڵنیایە کە ناباتەوە! ناتوانێت وەکو جارەكانی تر لە دڵی خۆی بدات بڵێت بردمانەوە، جا گەر سیستەمی ھەڵبژاردن ھەرچۆنێک بێت چوار بازنەیی بێت یان یەک بازنەیی بێت، یاسای ھەڵبژاردن بگۆڕێت یان نەگۆڕێت، ھەر یاسەیەک لەوپەری دونیا بھێنن یەکێتی ڕێسک ناکات و جورئەت ناکات ھەڵبژاردن بکرێت چونکە بە تەواوی دڵنیابووە کەئەم جارە دۆڕاوە و نەک حیزبی دووەم بەڵکو ئەستەمە سێیەمیش بێت، دەسەڵاتیان لە نیوەی کوردستان کەمدەکرێتەوە بۆ چەند قەزا و ناحیەیەکی کەم.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه