KurdistanPress...

CLOSE

ھەڵویستی یەکێتی لەیەکەم ھەنگاودا

کێشە لەوە نیە یەکێتی لە بەرەی ھەماھەنگی بێت کە بەرەی ئێرانە، چونکە ھەر لە بنەرەت دا دروست بوونی یەکێتی لەو بەرەدا بووە. بۆیە یەکێتی ناتوانێت بەئاسانی لەو بەرەیەدا بێتە دەرەوە و خاوەن بڕیاری خۆی بێت، بەھۆی ئەوەی سنوری بەتەواوی لەگەڵ ئێرانە و بە درێژایی مێژووی دروستبونی خۆشی بەرژەوەندی زۆریان لەگەل یەک ھەبووە، 
ھەم ئێرانیش ئێستا کاریگەری زۆر ھەیە لەناوچەکە ژمارە یەکە و بە تەواوی زاڵە بەسەر ھەموو ئەوانەی لەبەرەکەی دان بەناوی ھاوپەیمانی!

بەڵام 
کێشەکە لەوەیە یەکێتی یەک بڕیار و یەک ھەڵویستی نیە، شەو بریارێک دەدات، ڕۆژ بەتەواوی پاشگەزدەبێتەوە بڕیارێکی تر دەدات، یەک دوو ڕۆژ پێش ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر گەر   یەکێتی ئینکاری نەکردبوو کەشتێکی وا ھەیە، بەڕاشکاوانە بەپارتی ووتبایە کە بەڵێ ڕێکەوتنێکی وامان کردووە کە لەسەرمان سەپێنراوە خواستی ئێمە نەبووە یان بەخواستی خۆمان چۆینە ژێر ئەو ڕێکەوتنە ئەوکات پارتیش  ئامادەکاری دەکرد ئەو کاریگەریەی ئێران بەسەر یەکێتی بەرچاوی دەگرت پێکەوە بەلوژیکی بڕیارێکی دروستی دەدا  کە لێکەوتەکانی ئەو ڕێکەوتنە وا بە خراپی بەسەر کورد نەشکێتەوە کە بینیمان کورد بەو ڕێکەوتنە چەند زیانمەندبوو چەند ھەنگاوی چوو پاشەوە. 

چەند ڕۆژە شاندی یەکێتی پارتی پێکەوە کودەبنەوە، کە یەک ڕێزی کورد لەبەغدا بپارێزن، بەیەک تیم یەک کارنامە بچنە بەغدا، خواستی یەکێتی ھەمیشە لەبەغدا سەرۆک کۆمارە کە سەرچاوەی ھێزیایە، پارتیش ھەرچەندە ھێزی یەکەمە بەڵام پوستی سەرۆک کۆمار بە یەکێتی دا تەنھا بۆ ئەوەی کورد نەبێتە دوو بەرە وەکو شیعە و سونە کەدوبەرەن، بۆ ئەوەی بتوانن لەو ڕکابەریەی توندەی ئەوان ھەموو مافەکانی گەلی کوردستان زامن بکەن.

یەکێتیش کەزانی پارتی دەست بەرداری پوستی سەرۆک کۆمار دەبێت بۆ ئەوان، بڕیاری دا کە لەگەڵ پارتی یەک تیم و یەک کارنامەیان ھەبێت لەبەغدا، ھەتا چەند کاتژمێری کەم پێش کوبونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو بڕیارە ماوە کە شەقامی کوردستان بەو بڕیارەی پارتی یەکێتی زۆر دڵخۆشبون  کە ئەم جارە کورد زۆر بەھێزە دەتوانێت ھەمو مافەکانی لەبەغدا زامن بکات بەڵام بەداخەوە ھەر لەگەڵ دەسپێکردنی کوبونەوەکە بۆ دیارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکێتی پابەندی ڕێکەوتنەکە نەبوو بایکۆتی پەرلەمان کرد! 

گەر یەکێتی سەرەتا بە پارتی وتبایە من لەبەرەی ھەماھەنگی دەبم، پارتیش قسەی خۆی دەبوو بڕیارێکی لۆژیکی دەدا بەڵام ھەڵویستی ناڕوون و دوو قافیەی یەکێتی وەکو ھەمیشە وای کرد کورد بکرێتە دوو بەرە کە لەکۆتایی دا لە شەقامی کوردستان زیانمەند دەبێت. کاتی ماوە یەکێتی دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە یاری بە ئاگر نەکات گوفتار و کردارەکانی یەک بن، نەک گوفتاری شتێک بێت کردارەکانی سەدو ھەشتا پلە پێچەوانە بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه