بەدرێژایی مێژوو کورد نەتەوێکی مروڤ دوست بووە، لەھەموو لاپەرەکانی مێژوو بگەری یەک دێر نابینی کورد ھێرشی کردبێتە سەر خاک و نیشتیمانی وڵاتێکی تر، و تەعدای لەخەڵکی تر کردبێت، ھەرچەندیش بەھێزبووە خۆی نەسەپاندووە، دەستی برایەتی بۆ گەڵانی ناوچەکە درێژکردووە، نمونێکی جوانی پێکەوە ژیان لەھەموە ڕۆژھەلاتی ناوەراست پێشانی جیھان داوە.
لەسەردەمی حیزبی بەعس زۆربەی سەرکردەکانی شیعەکان وخەڵکی تر بەھۆی زوڵم وتەعدای صدام ڕایان دەکرد دەچونە ئەو ناوچانە کەلەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدابون، بۆ ئەوەی گیانیان پارێزراوبێت، دەیان زانی کورد قەد تەعدا لەئەوان ناکەن، ستەملێکراو تەنھا لەوناوچەنە ھەست بەھەبونی خۆیان دەکرد کەلەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەبوو.
لەشەڕی داعش سونەکانی عێراق کەشارەکانی داگیرکرابون لە لایەن داعش لەھەموو عێراق ھاتنە ھەرێمی کوردستان، جگە لەوەش چەندین کورد و عەرەبەکانی رۆژئاوای کوردستان و شارەکانی تری سوریا لەژێر زوڵم و ستەمی داعش و بەشار ئەساد و چەکدارو و گروپەکانی سوریا ڕایان کرد ھاتنە ھەرێمی کوردستان، ھەمویان ھەست بە ئارامی کردو ترسیام نەما چونکە زانیان ھاتنە ژێر دەسەڵاتێک کەقەد تەعدا لەھیچ کەسێک ناکات، وەکو مێوان خۆیان نەبینی بەلکو خۆیان وەک خاوەن ماڵ دەبینی لەباوەشی کوردستان، ئێستاش زۆربەیان حەزناکەن لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بڕۆن بەھۆی ئەو پێکەوە ژیان یەکتر قبوڵکردنەوەی لێرە ھەیە لەھیچ شوێنێکی تر نابینن.
لەچەند ساڵی رابردوو دوای سەدەیەک لە خەبات و قوربانی دان کورد بووە بەخاوەنی ھەرێمەکی دەستوری و دانپێدراوی نیودەولەتی، لەم ماوەدا لەسەر ھەموو کەموکورتیەکان لەنێوان چواردەوری ناحەزو داگیرکار، کورد توانین نمونێکی جوانی پێکەوەژیان لەھەموو ناوچەکە پێشانی جیھان بدەن، لە ڕووی پێکەوەژیان و یەکتر قبولکردن جیاوازینەکردن و دابین کردنی مافەکان لەنێوان ھەموو پێکھاتەکان و ئاین و ئاینزا و بێ ئاینەکان و کەم نەتەوەکان ھەرێمی کوردستان نەک لەناوچەکە بەڵکو لەپێش زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و جیھانیش دێت کەسەدان ساڵە دەوڵەتن، کوردستان بووە پەناگە و ناوەندێکی ئارام بۆ خەڵکی ستەملێکراو، لەھەموو لایەک کەستەمی لێ دەکرێن دێنە ھەرێمی کوردستان.
ماوێکە ئەوانەی چاویان بەو ئازادی و پێکەوەژیانە ھەڵنایێت کەلای ئەوان یەکتر قبولکردن نیە بەڵکو یەکتر قوتدان ھەیە، بەپیلان بەرنامەی دارێژراو کار لەسەر ئەوە دەکەن لەرێگای دژایەتی کردنی ئاینەوە ناسەقامگێری لەھەرێمی کوردستان دروست بکەن، پێکەوە ژیان نەھێلن کوردستان وێرانی کەن، بەڵام ئەم خەونە نەزوکەش لەبارئەچێت و نابینن بەچاوی خۆیان.
پێکەوە ژیان کوکردنەوەی جیاوازیەکانە، ئەگەر یەکترقبولکردن ھەبێت وڵات بەروە پێشەوە دەچێت، ئارامی لەسەرانسەری وڵات بەرقەرار ئەبێت، گەر یەکتر قبولکردن نەبوو و ئازادی تەنھا بۆ بیروباوەرەکانی خۆت ویست ئەوکات وڵات وێران ئەبێت ھیچ کوچو کولانێکی ئەم وڵاتە نامێنێت خوێنی تێدا نەڕژێت و لێرەش زۆر لە عێراق و سوریا وڵاتانی تری ناوچەکە کەژیان تێدا نەماوە خراپتر لێ دێت.
باھەر کورد بمێنین بەھەمو رەفتارە باشەکانی وکڵتوری خۆمان کەلەکەس ناچین، نەبین بە ئەم و ئەوی تر، ھەتا کورد بین مروڤایەتی لەناوچەکە زیندودەمێنێتەوە، کەکورد نەبوین بوین بەئەوان شتێک نامێنێتەوە بەناوی مروڤ بون، ستەملێکراوە ھەمیشە قوتی ئەدرێت لای ستەمکارو شتێک نامێنێتەوە بەناوی ئازادی و پێکەوە ژیان لەناوچەکە.
وەڵام بدەوه