پارتی لە چەشنی یەکەیەکی کولتوری ، سیاسی، سەربازی بە درێژایی مێژووی خەباتیدا ھەمیشە ھەڵگری خەمەکانی نیشتیمان بووە.
پارتی کۆڵەگەی سەرەکی مێژووی خوێناوی گەلێکی ستەمدیدە و بێ نیشتیمان بووە لە پێناو ئازادی وـسەرفرازی و بە باڵاکردنی بەھا نیشتیمانی و نەتەوەییەکان.
پارادیمی پارتی و ئەو ئایدیۆلۆژیای لەسەری بونیادنراوە، لە جەوھەردا ھەڵگری نەفەسی کۆڵنەدان و گیانی بەرخودان و رێبازی بەردەوامدان و سەرخستنی کەرامەتی نەتەوەیی و ئازادی و سازش نەکردنە.
پارتی لە ناواخنی رێکخستنە حزبیەکانیدا ھەمیشە کادیرو جەماوەرو ھەوادارەکانی بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک پرەنسیپ و بەرپرسیارەتی نیشتیمانی و ئەخلاقیەوە پەروەردە کردووەو لەسەر رێبازی نەتەوەگەرایانەی پاکی بارزانی رای ھێناون.
ئەزمونی خەبات لای پارتی، لەسەر مەبنای سوود وەرگرتن لە دەرفەتە ھەڵکەوتووەکان و پەندو ئامۆژگاری لە شکستەکان و بەرزراگرتنی گیانی بەرپرسیارەتی و دڵسۆزی و کۆڵنەدان و رەت کردنەوەی پاشەکشەکردن بونیاد نراوە.
پارتێکی خاوەن ھزرێکی قوڵی نیشتیمانی، بە گشت پێوەرو ھەڵسەنگاندنێک، سەرلەبەری فەلسەفەی بوون و خەباتی لەسەر پرۆژەوھزری گرێدانی دوێنێ بە ئەمڕۆ و ئەمڕۆ بە ئاییندەوە بونیاد نرابێ و کۆلەگە سەرەکیەکەی، فکروئایدیای بارزانی ھەمیشە لەیاد بێت، مەحاڵە بکەوێ و شکست بخوات و ھەڵنەسێتەوە.
ناواخنی دروشم و گوتاری سیاسی لای پارتی، روحیەتی کۆڵنەدانە بە ئاراستەی سەرکەوتن و دەسکەوتی پربەھاتر و باڵاکردنی بەھا نیشتیمانی و نەتەوەییەکان.
وەڵام بدەوه