Kurdistan Press - قورسایی کورد سەردانی لایەنە عێراقیە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی ئەمدواییەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرکردایەتی کورد قورسایی کورد سەردانی لایەنە عێراقیە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی ئەمدواییەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرکردایەتی کورد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قورسایی کورد سەردانی لایەنە عێراقیە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی ئەمدواییەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرکردایەتی کورد

زیاتر لە جارێک قورسایی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا دووپات کردۆتەوە. 

لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەمدواییە بە تێگەیشتن لە وەزن و قورسایی و پێگەی کورد لە عێراق و بە لەبەرچاوگرتنی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن، گەیشتوونەتە ئەم ڕاستیەی، بەغدا بە بێ کورد ناتوانێ وێنای حوکمرانیەکی تەندروست و تەواو دیموکراسیەوە بکات و ئاستەنگەکان تێپەڕێنێ. 

رابردوو سەلماندوویەتی مانەوەی دەوڵەتی عێراق لە چەشنی قەوارەیەکی یەکانگیری سیاسی و خاون سیادە و پێگە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەندە بە بەشداریکردنی کارای کورد لە کۆی گشتی پرۆسەی سیاسی و ئاراستەگرتنی بەرەو دەوڵەتێکی دامەزراوەیی شوێن برواو متمانەی نێودەوڵەتیەوە. 

لایەنە براوە عێراقیە شیعی و سونیەکان دوای ڕاماڵینی بەعس گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی،  مسۆگەر کردنی پشتگیری نێودەوڵەتی و زامن کردنی هاوکاری و کۆمەک و یارمەتی و راوێژە سەربازی و ئابوریەکانی ئەمریکاو رۆژئاوا،  پەیوەستە بەوەی بەغدا تا چەند توانای  مسۆگەرکردن و دابین کردنی مافی کەمەنەتەوەکان بە گشتی و کوردی بە تایبەت لەهەگبەدا هەیە. 
زیاد لەمەش تا چەند توانای بە کردارکردن و جێبە جێ کردنی سیستەمی فیدراڵی لە هزرو بەرنامەی لایەنە شیعی و سونەکان بەدی دەکرێ و تا چ ئاستێکیش کاری  جدی بۆ دەکەن. 
مەبەست لە پروپاگندەی هەندێ فیگەرو لایەنی گوماناویی بەوەی کورد لە بەغدا ئەوەندەی بەدوای پۆست و پلەو پایەوە وەیە، نیو ئەوەندە خەمی چارەسەرکردنی کێشەکانی نیە لەگەڵ بەغدا، دەچێتە خانەی ئاڵۆزکردنی گەڕی دانوستانەکان و  هەوڵدانە بۆ بە لاڕێدا بردنی رای گشتی و قۆزتنەوەی لێڵ کردنی دۆخەکە بە قازانجی بەرژەوەندیە بەرتەسکەکانی خۆیانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا