ئەو هەڵمەتەی پ ک ک لە ئەورووپا و ناوەندە مێدیایی و شەقامی ئەورووپا دژبە هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دیموکراسیەکانی خستوویەتەگەڕ، رێک دەچێتە خانەی خزمەت کردن بە دوژمنان و نەیارانی کورد و خەباتی نەتەوەییەوە.
پ ک ک لەوەتەی دامەزراوە و تا بەمڕۆش دەگات نەیتوانیوە پەند لە هەڵەو هەڵمەتە نەزۆک و شکست و نشوستە یەک لە دوایەکەکانی وەربگرێ و بەخۆی و سیاسەتە هەڵە و شکست خواردووەکانیدا بچێتەوە.
پاشەکشەی ئەم بزووتنەوە بەناو نەتەوەییە لە درووشمە باق و بریقەدارە نەتەوەییەکانی و هەنگاونانی زیاتری بەرەو رادیکاڵ بوون و نەسازان لەگەڵ بزاڤ و پارت و گرووپە سیاسیەکانی تری گۆڕەپانی خەباتی سیاسی لە باکور گەواهیدەرەی ئەم راستیەن:
درێژەدان بە سیاسەتی کەڵەگایی و خۆسەپاندن و بە زۆرەملێ خۆکردنی بە دەمڕاستی دۆزی کورد، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر ماهیەتی سەرانی ئەم بزووتنەوەیەی بۆ هەموو لایەک رون کردەوەو پەردەی لەسەر هەڵماڵین.
حاڵی حازر لە تازەترین هەوڵی نەزۆکیشیاندا دژبە هەرێم و گەلی کوردستانەوە، لەوپەڕی بێ ئەخلاقیدا ناوەندە میدیاییەکانی ئەورووپا بەکار دەهێنن و لە رێگەی کۆمەڵێک بکەرو کاراکتەری گوماناویی و سەرلێشێواوە سەرقاڵی سووکایەتی کردنن بە سەرلەبەری دامەزراوە حکومیەکانی هەرێم و تیمساح ئاسا فرمێسک بۆ کوردستانیان دەڕێژن. کەچی هەر خۆیانن بوونەتە هۆکاری چۆڵ کردنی سەتان گوندو ئاوایی لەهەرێمی کوردستان و دەربەدەر کردنی دانیشتوانەکانیانەوە.
بەڵام مۆرکی رادیکاڵ بوون و هەڵگری درووشمی نەتەوەیی و لکاندنی شوناسی ئایدیۆلۆژیای چەپ، لەو سەردەمەدا نەک شوێنی نابێتەوە، بەڵکو زیاتر شوناسی راستەقینەو ماهیەت و ناواخنی ئەم بزاڤە لە چەشنی هێزێکی بەکرێگیراوی ئیقلیمی دەردەخات.
کارو چالاکی و کردارەکانی پ ک ک سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە ئەم بزووتنەوەیە ئەرکی شێواندنی دۆزی کوردی پێ سپێردراوەو رۆژ دوای رۆژیش زیاتر لە ماهیەتی ئەم ئامانجەی بۆ کوردستانیان دەردەکەوێ.
وەڵام بدەوه