KurdistanPress...

CLOSE

ئایدیۆلۆژیستی بۆشایی گەرا

گیرۆدە بوون بە خولیاو چەمکی قەبە و لکاندنی مەفاهیمی ئایدیۆلۆژیستی بە حزب و بڕینی کاڵای دڵخواز پڕ بە پێستی باڵای حزب و هەڵگرتنی هزرێکی تاکڕەوانە، لەو تایبەتمەندیانەن لەوەتەی پ ک ک دامەزراوە، سەرانی ئەم بزاڤە پۆپۆلیستیە نەیتوانیوە خۆیانی لێ بتەکێنن. 

ئەگەر ئەم بزووتنەوە چەپیە لە سەرەتادا توانیبێتی تۆزێک هۆشیاری سیاسی لە نێو ریزەکانی کوردی باکوردا بڵاوبکاتەوەو  بوونی خۆی وەک زامنی دامەزراندنی کوردستانێکی مەزن و پارتێکی بەرهەڵستکاری  حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی ئانکارا وێنابکات، لێ دواجارو بە درێژایی مێژووی تێکۆشانی ئەم بزاڤە ئیدیعای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سیاسی و رۆشنبیری و دەستەبەرکردنی مافە دیموکراتیک و مەدەنیەکانی کوردی کردن بە بڵقی سەرئاوو لەو رێچکەیە لایدا ئیدیعای بۆ دەکرد. 

سەرانی پ ک ک نەک نەیانتوانی کەمترین مافی مەدەنی بۆ کوردی باکور دابین بکەن، بەڵکو دواجار وەک هێزێکی بەکرێگیراوی هێزە ئیقلیمیەکان سەتان کیلۆمەتر لە ئامانجە ستراتیژی و درووشمە باق و بریقەدارە ماوە بەسەرچووەکانیان دوور کەوتنەوەو نەزۆک کەوتن. 

زیاد لەمەش هەنووکە بوونەتە هێزێکی خۆسەپێنی پرۆکسی ئیقلیمی و ژانەسەرێکی بەردەوام بۆ هەرێمی کوردستان و  سیاسەتێکی تەواو  خۆسەپێن و شکستخواردوو نەزۆکیان گرتۆتەبەرو رێگرن لەبەردەم ئاوادان کردنەوەی سەتان گوندو ئاوایی لاتەریک و دوورە دەستی هەرێمی کوردستانەوەو هەر رۆژەو سەربە لایەک و  پیاوی دەوڵەتێکن. 

پ ک ک سەلماندنی نەک  هەڵگری خەمەکانی کرێکاران نیە، بەڵکو پێکهاتەیەکی نامۆیە و بۆتە دەردەسەرو ئاستەنگ لەبەردەم  بەرەوپێشەوەچوونی پرۆسەی سیاسی  و دۆزی کورد لە باکورو هێزێکی بۆشگەرای ئیقلیمیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه