KurdistanPress...

CLOSE

کورد پێویستە بەشداری لە دروستکردنی بڕیار بکات لەبەغدا بۆ ئەوەی مافەکانى دەستەبەربکات لە عێراق دا

بەشداری کورد لەبەغدا ھەر ئەوە نیە پۆستەکان پڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی لەناوخۆ شەڕ بۆ بکات، سەرۆک کۆمار، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک وەزیران و یەک دوو وەزیرێک ئەوە مافی کوردە بەپێی دەستور ئەو پۆستانە ھەر بەکورد دەدرێت، مادەم بڕیارە حکومەتی داھاتوی عێراق ھەر سێ پێکھاتە تێدا بەشداردەبن، پێویستە کورد لە ڕێگای ئەم پوستانە بەشداری کارا بکات لە حکومەتی داھاتووی عێراق نەک تەنھا پۆستەکان پڕبکاتەوە بەبێ ھەبونی ھیچ دەسەڵاتێک. 

کورد پێویستە بەشداری لە دروستکردنی بڕیارەکان لە عێراق بکات لە ڕێگای ئەو پوستانەی بەریدەکەون کە گرنگترینیان سەرۆک کۆمارە کە بەپارێزەری دەستۆر دادەنرێت، لە ڕێگای ئەم پوستە ڕێگری بکات لە دیکتاتۆری زۆرینەی پەرڵەمان، کە پار ساڵ بەبێ کورد شیعە و سونە یاسای قەڕز تێپەراند چونکە زۆرینەبوون. ھەروەھا شیعە بەبێ ھەردوو پێکھاتە یاسای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزەکانی تری بیانی پەسەند کرد. ئەوەی لەسەر کورد پێویستە ئەو کەسانە لەو پۆستانە دابنرێت کە ھەڵگری پەیامی کوردستانیبن و نوێنەری ھەموو کوردستان بێت نەک ئەجێندای حیزبەکەی لەسەر زاڵ بێت لە بڕیاری حیزبەکەی دەرنەچێت. 

کورد پێویستی بەیەک پاکێجە بۆ بەغدا ھەموو ئەو پۆستانەی بەکورد دەدرێت دەبێت بەڕێکەوتن و لێک تێگەیشتنی ھەموو حیزبەکان بێت، بە ئەوانەی ھیچ کورسیش نەھێناون یان کورسیەکانیش کەمن، دەبێت ئەم پۆستانە پشتگیری تەواوی ھەموو حیزبەکان بەدەست بھێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری کارا لە دروستکردنی بڕیار بکەن لە عێراق دا.  عێراق لەقوناغێکی سەخت دایە چەندین گۆڕانکاری خێرا گۆڕینی ھاوکێشەی سیاسی لەساڵی نوێ یەکلاییدەبنەوە، کورد دەبێت بە ستراتیژیەتی نوێ خۆی ئامادەبکات بۆ گۆڕانکاریەکانی داھاتوو کەتەنھا بە یەکگرتووی کورد دەتوانێت ئەم گۆڕانکاریانە لەبەرژەوەندی کوردستان یەکلایی ببنەوە گەر نا بە دەستێکی خاڵی دەردەچێت ھیچ بەھیچ دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه