KurdistanPress...

CLOSE

حکومتی تەوافوقی نیشتیمانی یا زۆرینەی نیشتیمانی

هەوڵی چڕی لایەنە عێراقیەکان بۆ دامەزراندنی کابینەی نوێی حکومەت لە ناوەند لەم ئانوساتەدا گەیشتۆتە دوا قۆناغی کۆتایی.

لایەنە شیعەکان بە هۆی ئەو درزو ناکۆکیەی کەوتۆتە نێوانیانەوە تاکو ئەم ساتەش نەیانتوانتوە بگەنە رێکەوتنێکی هەمەلایدنە و یەکلاکەرەوە سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی حکومەتەوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە هاوڵاتیانی عێراقی چاوەروانیەکی زۆر گەورەیان لە کابینەی داهاتووی حکومت هەیە بۆ چارەسەرکردن و ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیان و گواستنەوەی دۆخەکە لە قۆناخێکی خراپەوە بۆ قۆناغێکی باشترو هیوابەخشەوە. 

لە پاڵ ئەمەش موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدر لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووییدایەو رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە لە پيکهێنانی جۆری حکومەتەوە. 

جا فۆرم و ناوەرۆکی ئەو حکومەتە تەوافوقی نیشتیمانی بێت یا زۆرینەی نیشتیمانی بێت، گەرەکە کورد بە هێزەوە بەشداری لە کابینەی داهاتوودا بکات و چیتر رێگەنەدات لاینە عێراقیەکان بە بروبیانووی جیاوازەوە پاشەکشە  لە رێکەوتنە دوو قۆڵیەکان و ماف و شایستە دارایی و سیاسیەکانی کوردەوە بکەن. 

لە پاڵ ئەمەشدا  گەرەکە کورد هەوڵ و تەقەلاکانی بۆ گەرەنتی و دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی و ریشەیی و هیوابەخش سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەندیدار بە بودجەو خاک و گەڵاڵەکردنی  پرسی هابەشی راستەقینە لە عێراق چڕتر بکاتەوەو کۆتایی بەم بینەبەردە سیاسیە ماندووکەرە بهێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه