Kurdistan Press - گەرەنتی بە یەکپارچەیی مانەوەی عێراق گەرەنتی بە یەکپارچەیی مانەوەی عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرەنتی بە یەکپارچەیی مانەوەی عێراق

دەوڵەتی عێراق لەوەتەی دامەزراوە لە هیچ سەردەمێکدا فۆخێکی سەقامگیری درێژخایەنی بەخۆیەوە نەبینیوە. 

یەکێک لە هۆکارەکانی پشت ئەم دۆخە ناسەقامگیرە بە هەڵواسراوی هێشتنەوەی پرس و دۆزی رەوای کورد بووە. 

دۆزی کوردیش ئەوەندەی پەیوەستە بە ماف و پرسی خاکەوە، پەیوەندی بەوەوە نەبووە کورد چەند و چ پلەو پۆست و بەرپرسیارەتی هەبووە لە بەغدا. 

گەڕی دانوستانەکانی نێوان کورد و دەسەڵاتدارانی بەغدا لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولەوە تابەمڕۆ دەگات، هەمیشە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی پرسی کورد بووە لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکرات و پلۆراڵی کراوەدا. 

کەچی ئەوەی  بە درێژایی مێژوو بە کورد رەوا بینراوە جگە لە چەند مافێکی سنووردارو بە یاسایی نەکراوو پێشێل کراو، بەردەوام  مافە دەستووریەکانی کورد رووبەرووی پێشێل کاری و پاشگەزبوونەوەو سنووردار کردن بوونەتەوە. 

دوای رووخانی بەعسیش گەرەنتی مانەوەی ئەم عێراقە  بە یەکگرتووییەوە، بەند کراوە بە پابەند بوونی بەغدا بە سیستەمی فیدراڵی و کار کردن بۆ چەسپاندن و جێبەجێ کردنی مافە دەستووریەکانی کورد لە نێو قەوارەی دەوڵەتی عێراقدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه