Kurdistan Press - راستیەکانی پشت مزگەوتەکەی شەنگال راستیەکانی پشت مزگەوتەکەی شەنگال | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راستیەکانی پشت مزگەوتەکەی شەنگال

راستیەکانی پشت مزگەوتەکەی شەنگال

گەورەکردنی رووداوی مزگەفتەکەی شەنگال و بەلاڕێدابردنی راستیەکان و دروست کردنی چیڕۆکی درۆ، کەرستەی وروژاندنی هەستی موسلمانانە لە دژی کوردانی ئێزیدی، لە راستیدا مزگەوتەکە هیچی بەسەر نەهاتووە، تەنها چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی هەوڵیانداوە بێ ڕێزی بە مزگەوتەکە بکەن.

ئەو رووداوەی شەنگال، درێژکراوەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووە، کە لە شارەدێی باشیک، حەشدی شەعبی هەڵدەدات کێشە لە نێوان کوردانی شەبەکی سوونە و شیعە لەلایەک و کوردانی ئێزیدی و موسلمان لەلایەکی دیکە دروست بکات، هەروەها درێژکراوەی ئەو رووداوی تۆڵەکردنەوەی دوای سی و هەشت ساڵ، لە ڕێگای کوشتن، بەو کارەش ئەو لێبوردنە گشتیەی بەرەی کوردستانی لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ ئیمزایان کردووە کە بووە هۆی سەرکەوتنی ڕاپەڕین، لە بار ببردرێت و تۆڵەکردنە و کوشتن جێگای بگرێتەوە.

رووداوەکەی گوڕستانەکەی هەولێر و سووتاندنی قورئانی پیرۆز، هەمان مەبەست و هەمان دەستی لە پشتە.

باشە بۆ ئێستا ئەوانە دەکرێ و کێ لێیان سوودمەندە؟ لە شەنگال و باشیک بە ئاشکرا دیارە حەشدی شەعبی لە پشت رووداوەکانە، بە تایبەتی هێزەکانی حەنین قەدۆ و ڕەیان کلدانی، کە زیاتر وەک تۆڵەکردنەوەیەکە لە کورد بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژرادنی ئەنجوومەنی پارێزگان بە دۆڕانێکی گەورە لێی دەرچوون، بە تایبەتی لە پرسی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک و پرسی کورسی کۆتاکان، ئەوە هێزەی لە کوردستان هاوپەیمانی ڕەیان کلدانی و حەنین قەدۆییە و لە فەرمان و بەرژەوەندییەکانی حەشدی شەعبی دەرناچێت، هەموو کەس دەزانێت کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، بە تایبەتی ئێستا کە هەموو شتێک دەکات، بۆ ئەوەی دۆخی ئەمنی کوردستان خراپ بکات و ئاڵۆزی دروست بکات، تەنها بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەکرێ، هەروەها شکست بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بهێنێت، لای گرنگ نیە کێ و چۆن و چەند باجەکەی دەدات.

داماننا ئەوە گریمانەیەکی راست نیە، ئەگەرێکی دیکەی بەهێز ئەوەیە کە موخابەڕاتی وڵاتانی داگیرکەر ئەو کارانە بکەن، کە دوور نیە و لە دەستیان بێت خراپتریش دەکەن، بەڵام ئەگەر ئەوانیش بن، ئەوە بە سوود وەرگرتن لەو فەوزاییەی یەکێتی دروستی کردووە، کارەکان دەکەن و دەستی پیسی خۆیان بە یەکێتی دەسڕنەوە.

ئاسۆ حاجی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه