بەڕێز مەسرور بارزانی لەوەتەی پۆستی سەرۆکی حکومەتی پێ سپێردراوە توانیویەتی دیوارەکانی نێوان حکومەت و کۆمەڵگا بڕوخێنێ و لە بەسەرکردنەوەی شارو شارۆچکەکان زیاتە لە ھەموو بەرپرسانی ئیداری و حکومی لەگەڵ چینوتوێژە جیاکانی کۆمەڵگا کۆبێتەوەو گوێ لە خواست و داواکاری و سکاڵاکانیان بگرێ.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خاوەن کاراکتەرێکی بەھێزە لە رووی سایکۆلۆژیای جڤاکی و غەمخوری و ھەڵگرتنی بەرپرسیارەتی بەرامبەر تاکەکانی جڤاکی کوردستانی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەوئاریشەکانی ھاونیشتیمانیان بە گوێرەی تواناو ئاستی ئەو ئیمکانیاتەی بەردەستیەتی.
سەرۆکی حکومەت لە چەشنی بکەرێکی خاوەن برواو متمانە و پرەنسیپ، ھەڵگری فەلسەفەی گیانی ھاوکاری کردن و سەرخستنی کورد و خستنەگەڕی ھەموو توانایەتی بە ئاراستەی کم کردنەوەی ئاستەنگ و کۆسپەکانی بەردەم ئاوەدانی و گەشەسەندنی خێرای جڤاکی کوردستانی و پاراستنی سەقامگیری و تەناھی و ئاسایشی ھاوڵاتیانەوە.
وەڵام بدەوه