Kurdistan Press - ‎هەمووان چاوەروانی دەمی پارتین ‎هەمووان چاوەروانی دەمی پارتین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎هەمووان چاوەروانی دەمی پارتین

دوای هەر هێرشێکی تیرۆریستی، دوای هەر تۆپ باران و موشەک باران و تەقینەوە و دۆخێکی ناخۆش و تەنگەتاوی، دوای هەر قەیرانێک، رووی هەموو حزبەکانی کوردستان لە دەمی پارتیە بۆ ئیدانە کردن، سەرکۆنەکردن و مەحکوم کردن و دەرکردنی بەیاننامە. 

‎نەمانبینی حەشامات و سەرۆک و سەرکردایەتی فرە سیمای ئەو هەموو حزب و حزبۆکە کوردستانیانەی سێبەری ئەملاو ئەولان و  سەربە ئەم و ئەون بۆ تاقە جارێکیش بێنە مەیدان و تۆپ باران و موشەکباران کردنی خاکی کوردستان لە لایەن ئێران و تورکیەوە مەحکوم بکەن. کە باسی کوردپەروەری و نیشتیمان پەروەری و خەباتی نەتەوایەتیش دەکرێ، هەر ئەم حزبانە لە ڕیزی پێشەوەن و خۆیان دەکەن بە مەشخەڵداری نیشتیمان پەروەری و خەمخۆری گەلەوە.!!!

‎کاتێکیش بە دەسیسەی ئەموو ئەوو فڵانە سیاسی لە رێگەی کڕینی رۆژنامەنووسێکی بیانیەوە هێرش دەکرێتە سەر هەرێم و حکومەت و دۆخی سیاسیەوە، هەر پارتیە بەرگری دەکات و ئەوانیتری خۆمەلاس دەریش ختوکەی هاوڵاتیان دەدەن دژ بە شەرعیەت و حوکومەت بوەستنەوەو سوکایەتی بە پیرۆزیە نەتەوەییەکانمانەوە بکەن!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا