KurdistanPress...

CLOSE

زەمانەتی دەستوور

هەموو هەوڵی پارتی بۆ حزووری کاریگەرانەتری لە بەغدا لە دەور یەک ئامانجی ستراتیژیدا دەخولێتەوە. 

ئامانجی پارتی لە بەهێزکردنی پێگەکەی لە بەغدا خۆی لە بە یاسایی کردن و دەستووری کردنی داواو خواستە رەواکانی گەلی کوردستاندا دەبینێتەوە نەک حزوورێکی شکڵی. 

تا دروشم و  داوا رەواکانی کورد نەخرێنە ناو دەستورەوەو لایەنێکی کوردی شێلگێرانە کار بۆ جێ بە جێ کردنیان نەکات، ناکۆکیەکانی نێوان بەغداو هەولێر رووی چارەسەری نابینن و بەردەوام لە نێو بازنەیەکی داخراودا دەخولێنەوە. 

ئاسۆی چارەسەری یەکجارەکی لەوەدا بەدی دەکرێ پارتی وەک لایەنێکی سیاسی کاریگەر و خاوەن روئیای نیشتیمانی و نەتەوەیی و بەرژەوەندی خاک و نەتەوە، بە هێزەوە دەرکەوێ و ئامادەییەکی تۆختری لە  ناوەندەکانی بریاری بەغدادا هەبێ و زامنکاری جێ بە جێکردنی رێککەوتن و لێک تێگەیشتنەکان بێت و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە بکات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه