Kurdistan Press - بووژانەوەی بازاڕ بووژانەوەی بازاڕ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بووژانەوەی بازاڕ

دابەزینی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی دینار رۆحێکی تازەی هێنایەوە بەر عێراقیەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە. 

ململانێی نێوان دینارودۆلار و بردنە دەرەوەی دۆلارەکانی عێراق بۆ دەرەوە، بەهای دۆلاری بەرز کردەوەو نیگەرانیەکی قووڵیشی بۆ هاوڵاتیان دروست کرد. 

هەڵکشانی نرخی دۆلار بوو بە هۆی دڵەراوکێی دانیشتوانی سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە. 

ئابوری عێراق بە پلەی یەکەم پشت بە داهاتی نەوت و غازەوە دەبەستێ و هەرجۆرە شڵەژانێک لە بازاری دراو، دەبێتە هۆکاری دڵەراوکێ و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕ و تەنانەت هەناردەو هاوردەش دەبێت. 

بۆیە هێنانەکایەی سەقامگیری بازاڕی دراو دڵنیایی بەخشینە بە هاوڵاتیان بەوەی نیگەران نەبن و ئاستی ژیان و گوزەرانیان دانابەزێ و ئابوری وڵات لەبەردەم هەڕەشەی داڕماندا نیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه