Kurdistan Press - دادگای فیدڕاڵی، دامەزراوەی دەستەمۆکراوی دەرەکی دادگای فیدڕاڵی، دامەزراوەی دەستەمۆکراوی دەرەکی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای فیدڕاڵی، دامەزراوەی دەستەمۆکراوی دەرەکی

عێراق وڵاتێکی فرە نەتەوەو فرە ئایین و خاوەنی پێکهاتە و دیموگرافیایەکی هەمەجۆرە. چ لە رووی موزائیکی دانیشتوانەوەو چ لە رووی فەرهەنگ و پێکهاتە ئەتنی و ئایین و ئایینزاکانەوە. 

پیادە کردنی سیستەمی فیدڕاڵی لەو کۆمەڵگایانەی خاوەنی دانیشتوانی یەکپارچەو تاک رەگەز و تاک ئایین و تاک نەتەوە نین، زۆرێک لە کێشەو گرفت و ناکۆکی و جیاوازیە ئەتنیەکانی چارەسەر کردووەو دامەزراوەیەکی قەزایی لە چەشنی دادگای باڵای فیدڕاڵی و دەستوری دوا قسەو بریار لەسەر سەرجەمی پرسەکان دەردەکات. 

لەمجۆرە کۆمەڵگایانەدا دادگای فیدڕاڵی بەرزترین دامەزراوەی وڵاتەو هەمووان بە بێ جیاوازی گوێڕایەڵی دەبن و ڕێز لە بریارو راسپاردەو رێنماییەکانیەوە دەگرن. 

لە کۆمەڵگایەکی فرە رەگەزی وەک کۆمەڵگای عێراقی، سەرجەم عێراقیەکان بە هەموو چین و توێژەکانەوە خوازیاری دادگایەکی فیدڕاڵی بوون، بە لەبەر چاوگرتنی پێکهاتە ئەتنی و ئایین و ئایینزاکانەوە شکۆی خۆی وەک بەرزترین دامەزراوەی قەزایی و دەستوری لە دەست تێوەردانی دەرەکی بپارێزێت. 
بەڵام هەروەک تێبینی کراوە ئەم دادگایە کەم تا زۆر ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کەوتۆتە ژێر فشارو هەژمونی وڵاتێکی خاوەن نفوزو بریاری ئیقلیمیەوە. 
دادگای فیدڕاڵ لە بری لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەستیارو رابردووی خوێناوی و پڕلە شەڕوپێکدادان و نەهامەتی عێراقیەکان بە گشتی و تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و یەکلایی کردنەوەی مەعقولانەی کێشەکانەوە، خۆی کردووە بەشێک لە کێشە بونیادەکانی کۆمەڵگای عێراقیەوە. 

بەم پێیەی سەرجەم بریارەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان بۆن و بەرامەو کاریگەری کارتێکردنی هێزە هەرێمایەتیەکانی پێوە دیارەو سەلماندوویەتی ئامرازێکە بەدەست چەند هێزێکەوە بۆ لە قالب دان و ئیحتیوا کردنی هەرێمی کوردستان و دامودەزگا شەرعی و یاساییەکان و بچووک کردنەوەی وەک پارێزگایەکی عێراقی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا