Kurdistan Press - شڵەژان کەی بەریان ئەدات شڵەژان کەی بەریان ئەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شڵەژان کەی بەریان ئەدات

ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێ، هیچ پاساوێک بۆ حوکمرانانی ئەم دەڤەرە هەڵناگرێ. 

خەڵکی سلێمانی و گەرمیان و دەڤەری ڕاپەڕین و پێنجوێن و…بە بارتەقای ئەو خوێن و خەباتەی لە پێناو نیشتیماندا داویانە شایستەی خزمەت و ڕێزو گرینگی پێدانن نەک بە بارمتە گرتنیان بۆ یەکلایی کردنەوەی حیسابات و ململانێی حکومەت و ئاستەنگ خستنەسەر رێگەی چاکسازی و شەفافیەت و حوکمرانی سەرتاسەری. 

خەڵکی سلێمانی و گەرمیان زۆر لەوە گەورەترن ببن بە بارمتەی کۆمەڵێک هێزوگرووپ و تاقمی حزبی سەرەڕۆی وا، سەرلەبەری خەم و هەوڵدانیان بن کۆڵ کردنی پایەکانی حوکمڕانی یاساو یەکپارچەیی و هەرێمێکی سەرتاسەری و دانەبڕاوە لە یەکتر. 

خەمی گشتی و سەروەرکردنی نیشتیمان و سەرخستنی بەرژەوەندی گەل بەوە دەبێ هەمووان لەبەردەم یاساورێساکاندا یەکسان بن. 

ئەوە نیشتیمان پەروەری نیە دەست بۆ قوتی خەڵکی ببەی، داهات لە حکومەت بشاریەوەو گرووپ و تاقمە قاچاقچیەکان قورغی ئەرزو مەرزو داهات و خاڵە سنووریەکان بکەن. 

لە هیچ شوێنێکی ئایدیۆلۆژیای سۆسیال دیموکراتدا نەبووە، هێزێکی سیاسی و چەکدار لە ژێر دەمامک و پەردەو ناوی گەورەی سۆسیال دیموکرات، هەوڵی سەپاندنی هەژمونی خۆی بەسەر ناوچەو دانیشتوانی دەڤەرێکدا بدات و گێرشێوێنی بەرهەم بێنێت و لە رێگەی ئاڵۆزکردنی دۆخی سیاسی و ئابوری و تیرۆرەوە دەسکەوت بچنێتەوەو خەڵک و هاونیشتیمانیان چەواشەو گومرا بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا