Kurdistan Press - دڵنیایی بە بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەدرێت دڵنیایی بە بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دڵنیایی بە بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەدرێت

دڵنیایی دەدرێتە بەشداربووانی کۆڕەک تیلیکۆم؛ سیمکارتەکانتان لە هەرێمی کوردستان لەکار ناکەون
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم دڵنیایی تەواو دەداتە بەشداربووانی تۆڕی پەیوەندییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم کە سیمکارتەکانیان لەکار ناکەون و کۆمپانیاکە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام دەبێت.
لە لێدوانێکدا سەبارەت بە چارەنووسی سیمکارتەکانی کۆڕەک لە دوای کۆتایی ئەم مانگە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند: "کۆڕەک تیلیکۆم یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندییەکانە لە هەرێمی کوردستان و کۆمپانیایەکی نیشتمانی و کوردستانییە."
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەردەوام بەرگری لە مافەکانی هاوڵاتیان دەکات و گوتی: "بەرژەوەندی هاوڵاتیانی ئێمە ئەولەوییەتی یەکەمە لای ئێمە، لەبەر ئەوەش کۆڕەک تیلیکۆم لە کوردستان بەردەوام دەبێت." بەم لێدوانەش کۆتایی بەو نیگەرانییانە هێندرا کە لای بەشداربووانی ئەو تۆڕە دروست ببوو سەبارەت بە ئەگەری وەستانی سیمکارتەکانیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا