شەپۆلێکی بە تەوژمی تازەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتی چینی گرتۆتەوەو رۆژانە هەزاران کەس تووشی دەبن.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان دەڵێن رێکارەکانی حکومەت و دامودەزگا تەندروستیەکانی چین نەیانتوانیوە رێ لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بگرن و ئەم نەخۆشیە بە خێراییەکی سەرسوورهێنەرەوە بڵاو دەبێتەوەو ملیۆنان کەسیتری تووش کردووە.
ئەم دۆخە وایکردووە وڵاتانی ئەوروپایی رێکاری تەندروستی بە پەلە بۆ پشکنینی گەشتیارە چینیەکان بگرنە بەر و رێگە بە هاتنە ناوەوەی گەشتیارانی هەڵگری نەخۆشیەکە بۆ وڵاتانیان نەدەن، تا لە بەڵگەی سەلمێنراوی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا پێشکەش نەکەن.
بۆیە گەرەکە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش رێکاری پێویست و بە پەلە بۆ رێ گرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەو لێدانی ڤاکسین بۆ ئەو هاونیشتیمانیانەی تا ئێستا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە بگرێتەبەرو لە حاڵەتی ئامادەباشی و خۆ ئامادەکردندا بێت.
وەڵام بدەوه