هەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا پەنجەی خستە سەر ئەو زامە بە سوێیەی دەمێکە سلێمانی پێیەوە دەناڵێنێ.
ناوبراو وتوویەتی دۆخی سلێمانی لە بەردەم مەترسی و هەڕەشەیەکی جددی دایە و دانیشتوانی سلێمانی لە رووی ئەمنی و ئارامیەوە پارێزراو نین. ناوبراو زیاتر له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت:
"خه‌ڵك ده‌كوژرێ، خه‌ڵك ده‌گیرێ، خه‌ریكه ئازادیه‌كان گومانیان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، خه‌ریكه دادگا گومانى ده‌چێته‌سه‌ر، خه‌ریكه خودى هێزه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه كه‌سیان ناتوانن به‌یه‌كه‌وه دابنیشن".
بێگومان ئاخافتنەکانی پارێزگاری سلێمانی لە کاتێکدایە چەند ساڵێکە سلێمانی کەوتۆتە ژێر هەژمونی چەندین گرووپی چەکداری سەربەخۆ و بێ باک بە ژیان و گوزەران و دۆخی ئەمنی شار‌و قاچاقچی زەوی و داهاتی خاڵە سنووریەکان و ناوەخۆوەو چارەسەریش تەنیا گەڕانەوەیە بۆ یەکڕیزی و سەپاندنی حوکمی یاسا‌و دامودەزگاکانی سوربە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
بەدەر لەمە درێژەدان بەم دۆخە پاشاگەردانیە، کاریگەری خراپتری بەسەر سەرلەبەری پارێزگا‌و دانیشتوانیەوە دەبێت و رووداوەکان ئاراستەیەکی نێگەتیڤتر وەردەگرن.
وەڵام بدەوه